پلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕۆژانی جەژن

2020-07-29     3855


عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی پێشكەش بە سەرجەم ئەفسەران‌و كارمەندان ‌و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ‌و هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەكات، هیواخوازە هەمووان لەش ساغ ‌و ئاسودەبن‌و لە رۆژانی جەژن‌و پشووەكاندا دووربن لە ڕووداوەكانی هاتووچۆ.
جەختیش لەوە دەكاتەوە كە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە پێناو هاوكاری كردنی هاوڵاتیان‌ و ڕێكخستنی ئیش‌و كارەكاندا، پلانی بۆ ڕۆژانی جەژن داناوە كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1/ بەڕێوەبەری ئێشكگری بەڕێوەبەرایەتیمان ڕۆژانە لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی دەبێت بۆ هەر كارێكی پێویست.
2/ ئێشكگرتن لە سەرجەم بەڕێوەبەرێتی بەشەكانی هاتووچۆی قەزاكان، هاتووچۆی ناوشار‌و هاتووچۆی قەزای ناوەند پەیڕەو دەكرێت.
3/ كۆنتڕۆڵی هاتووچۆ (24) كاتژمێر ئامادەی پەیوەندیەكانی ئەفسەران‌و كارمەندان‌و هاوڵاتیان دەبێت
4/ لە هاتووچۆی ناوشار ئەفسەری پەیوەندیدار بە هێڵكاری‌و پشكنین بۆ ڕوداوەكانی هاتووچۆ بە بەردەوامی ئامادە دەبن بۆ بەدەمەوە چونی هەر ڕوداوێك، هەروەها هەر بنكەیەك لە سنوری خۆیدا.
5/ تیمی صیانەی ئەندازەی هاتووچۆ بە بەردەوامی تیمی ئێشكگریان دەبێت.
6/ لە ناوشاری سلێمانی‌و لە هەر یەكێك لە قەزاكان بەڕێوەبەرێتی بەشەكان لە هەماهەنگی تەواودا دەبن لەگەڵ سەرجەم هێزەكانی تری ناوخۆدا.
7/ هاتووچۆی قەزای چوارتا بە هەماهەنگی لەگەڵ مەفرەزەكانی هاتووچۆی ناوشار ئەركی ڕێكخستنی هاتووچۆ‌و هاوكاری كردنی هاوڵاتیان لە سنوری تونێلی پێشڕەو ‌و ناو سیتەك لە ئەستۆ دەگرن.
8/ هاتووچۆی قەزای ناوەند ئەركی ڕێكخستنی هاتووچۆ لەڕێگەی مەفرەزەكانیانەوە لە سنوری هەواری شار تا سەیتەرەی دۆڵە ڕوت لە ئەستۆ دەگرن.
9/ هاتووچۆی ناوشار مەفرەزە‌و دوو ماتۆڕ بۆ پاركی هەواری شار دابین دەكات.
10/ ئامێر سازی سەرەڕای بوونی ئێشكگرتن لە بەشەكەی خۆیدا پێداویستیەكانی صیانە‌و چارەسەر كردنی ئۆتۆمبێل‌و ئامێرەكان بۆ ڕۆژانی جەژن لەبەر چاو دەگرن، كرێن‌و فلاتەكان بە پێی پێویست بۆ ئیش‌و كارەكان ئامادە دەكەن.
11/ بەیانی جەژن سەردانیكردنی گۆڕستانەكان ڕێگە پێدراو نیە، هاتووچۆی ناو شار بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی تری ناوخۆ لەو بارەیەوە كاری پێویست دەكەن.
12/ هاتووچۆی دوكان ئەركی ڕێكخستنی هاتووچۆ لە سنوری ناوچەی گەشتیاری دوكان لە ئەستۆ دەگرن.
13/ ڕادیۆی ترافیك بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری ئێشكگر‌و كۆنترۆڵ‌و بەشی ڕاگەیاندن بە بەردەوامی ڕێنمایی پێویست بۆ بیسەرانی ڕادیۆكە بڵاو دەكەنەوە، هەر ئاگاداریەكی پێویست هەبێت سەبارەت بە ڕەوشی ڕێگاوبانەكان دەست بەجێ‌ بڵاو دەكرێتەوە.
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft