لیوا چەتۆ پرۆژەی سیستمی ئەلەكترۆنی سكاڵا نوسەكانی هاتووچۆی سلێمانی كردەوە

2020-08-23     2982


هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ|رەوەند عوسمان

ڕۆژی یەك شەممە بەرواری (23/8/2020) لیوا (چەتۆ ساڵح) بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی كردنەوەی پرۆژەی سیستمی ئەلەكترۆنی سكاڵا نوسەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی كە لەلایەن كۆمپانیای (ژاڵەی دەربەند)ەوە جێبەجێكراوە،  بەیاوەری (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی هاتووچۆی سلێمانیان كرد، لەلایەن عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ‌و ژمارەیەك لەئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆوە پێشوازیان لێكرا، لەمەراسیمی كردنەوەی پرۆژەكەدا بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لەوتەیەكدا بەخێر هاتنی بریكاری وەزیری ناوخۆ ‌و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌ و میوانەكانی كرد، ئاماژەی بەوەكرد، سیستمی بە ئەلەكترۆنی كردنی سكاڵا نوسەكان گرنگی تایبەتی هەیە بۆ پاراستنی داتا‌و مامەڵەكان ‌و بەستنەوەی سیستمەكە بە سێرڤەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆوە، هەروەها بۆ زوو ڕایی كردنی مامەڵەی هاوڵاتیان گرنگی زۆری هەیە.
هاوكات لیوا (چەتۆ ساڵح) بریكاری وەزیری ناوخۆ لەوتەیەكدا جەختی لەوەكردەوە، سیستمی بەئەلەكترۆنی كردنی سكاڵا نوسەكانی هاتووچۆی سلێمانی گرنگی زۆری هەیە لە زوو ڕایی كردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، وتیشی: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی هەنگاوی باشی ناوە لە زوو ڕایی كردنی مامەڵەی هاوڵاتیان‌ و خزمەتكردنی هاوڵاتیاندا، هاوكات پشتگیری خۆی بۆ هاتووچۆی سلێمانی دووپاتكردەوە.
بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆتایی مەراسیمەكەدا سەردانی بەشەكانی پرۆژەكەی كرد، پاشان سەردانی بەشی تۆماری یەكەمجار ‌و ئەندازەی هاتووچۆ ‌و ناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی كرد.  


















© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft