ئاگاداریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانیه‌وه‌

2021-05-30     727

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م پێشه‌نگه‌و كۆمپانیاكانی  كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌كات  كه‌ له‌ رۆژی 1-6-2021 بڕیاری كاركردن به‌ گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی ده‌خرێته‌ كار بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ ئاسانكاری و گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێل له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا، پێویسته‌ پێشه‌نگه‌و كۆمپانیایه‌كان تا رۆژی 15-6-2021 خۆیان له‌گه‌ڵ سیستمی گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی بگونجێنن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ته‌كانی هاتوچۆ مامه‌ڵه‌كانیان كاری پێناكرێت.


© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft