لەمەودوا مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە هاتووچۆی پارێزگاكان دەردێت

2021-12-22     11815

هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
لە بەرواری (3/1/2022)وە مۆڵەتی نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان دەردێت.
عەقیدی هاتووچۆ (بەختیار محمد) وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیاند: بەپێی بەیانی ژمارە (37)ی ساڵی (2021)ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە بەرواری (3/1/2022)وە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان دەدرێت بە هاوڵاتیان، كە پێشتر تەنها لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمدا بووە.
لەبەر ئەوە ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەكەین  كە خوازیاری بەدەست هێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتین لە بەرواری (3/1/2022)وە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بكەن بۆ ئەو مەبەستە.
 

 
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft