ئاگاداری

2022-01-02     5765


ئاماژە بە رێنمایی ژمارە ٣ ی ساڵی ٢٠٢١ سەبارەت بەرێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی ( ھاوردە کردن وگواستنەوە وفرۆشتنی ئۆتۆمبیل ) و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل . 
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ھاوڵاتیان و ئەوکۆمپانیا وپێشانگانەی ئاماژەی پێ دراوە کە:-
١- ئەو ھاوڵاتیانەی کەسەردانی بەرێوەبەرایەتیمان دەکەن بەمەبەستی گواستنەوەی خاوەندارێتی - تەحویل کردن - پێویستە  گرێ بەستی  ئەلکترۆنییان پێ بێت ودوای پەسەند کردنی لەبەشی یاسای بەرێوەبەرایەتیمان ئەوکات کارڕایی گواستنەوەیان بۆ ئەنجام دەدرێت .
٢- ئەوانەی کە ئۆتۆمبیلی ژمارە کاتی دەکڕن پێویستە وبەھەمان شێوەی  بڕگەی یەکی ئەم ئاگادارییە  گرێ بەستی ئەلکترۆنییان پێ بێت ولە بەشی یاسای بەرێوەبەرایەتیمان پەسەند بکرێت ئەوکات کار ڕاییان بۆ دەکرێت .وھەر سەبارەت بەخاڵی ٢ ئەوانەی پێش ٢ / ١ / ٢٠٢٢ گرێ بەستیان ئەنجام  داوە گرفتیان نابێت  و لە سبەینێ کار بەم رێنماییە دەکرێت .

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft