ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

2022-04-03     12483

ماوەیەکە دوو دیاردە لە بواری هاتوچۆدا دەرکەوتووە ، کە هەم سەرپێچییە لە یاساو ڕینماییەکانی هاتوچۆ، هەم بۆتە مایەی گلەیی و نارەزایی هاوڵاتیان ، ئەویش پێشبڕکێکردنە بە ئۆتۆمبێلەکانیان بەشێوەیەکی مەترسیدار وە گۆڕینی ساڵانسای ئۆتۆمبێلەکان  لە لایەن چەند شۆفێرێک کە بێزاری هاوڵاتیانی لێدەکەوێتەوە.

لەم چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکات کە بە پێی یاسای هاتوچۆ لێخوڕین بە تیژڕەوی و بەشێوەیەکی مەترسیدار و نەبونی مەرجەکانی توندو تۆڵی لە هەر بڕگەیەکی مەرجەکان سەرپێچییە و وە سزای یاسایی دیاری کراوی هەیە وێڕای دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە.

داوا لە هاوڵاتیای بەڕێز  دەکەین هاوکارمان بن لە دەست نیشانکردنی ئەو جۆرە رەفتارانە بە مەبەستی لێپرسینەوە لەگەڵ سەرپێچی کاران بە پێیی یاسای هاتوچۆ .
هەر هاوڵاتییەک وێنە و ڤیدیۆی ئەو جۆرە سەرپێچیانەی لەلایە  لە ڕێگەی پەیجی هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆمانی بنێرن یاخود بە زانیاری ئاگادارمان بکەنەوە لە ڕێگەی ئەم ژمارانەی لای خوارەوە

کۆنترۆڵی هاتووچۆ 188
سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەکان PJCC  ژمارە 100

راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft