بڕیاری نوێی وەزارەتی ناوخۆ بۆ نوێكردنەوەی ساڵانە‌و مۆڵەتی شۆفێری

2022-04-18     9847
بڕیاری نوێی وەزارەتی ناوخۆ بۆ نوێكردنەوەی ساڵانە‌و مۆڵەتی شۆفێری

بەپێی نوسراوی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمەودوا هەر كەسێك بیەوێت ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكەی لە هاتووچۆی پارێزگاكانی هەرێم نوێ‌ بكاتەوە ، پێویستە كەسەكە (واتە ئەو كەسەی ساڵانەكەی بەناوەوەیە) ئامادەبێت‌و ڕێكارەكانی نوێكردنەوەی ساڵانەكە ئەنجام بدات، یان كەسێكی ڕێگەپێدراو لە ڕێگەی یاساوە واتە ( وەكالەت)ی پێبێت دەتوانێت ساڵانەكە نوێ‌ بكاتەوە، سەبارەت بە نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، پێویستە خاوەن مۆڵەتەكە خۆی ئامادەبێت‌و كارەكانی نوێكردنەوەی مۆڵەتەكە ئەنجام بدات‌و هیچ كەسێكی دیكە ناتوانێت مۆڵەتی شۆفێری كەسێكی دیكە نوێ بكاتەوە.
 

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft