کردنەوەی خولی پێگەیاندنی مامۆستاو راهێنەری فێرکردنی شۆفێری

2022-05-26     2663

ئاماژە بە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ژمارە (٣٨) لە ٠٢/٠١/٢٠٢٢ ناوەندی تۆتاڵ لقی سلێمانی هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی پێگەیاندنی مامۆستاو ڕاهێنەری فێرکردنی شۆفێری بۆ جۆری (تایبەت و گشتی) لە ڕێکەوتی ٢٩/٠٥/٢٠٢٢ رۆژانە لەکاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ٠٣:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ لە ناوەندەکە لە سلێمانی – شەقامی بازنەیی مەلیک محمود- نزیک فامیلی مۆڵ ناو تۆمار دەکرێت.

مەرجەکان:

هەر کەسێک خوازیارە بەشداربێت بەپێی ڕێنمایی ژمارە (٢) ی ساڵی ٢٠٢١ ی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت ئەم مەرجانەی تێدابێت.

1. تەمەنی لە (٢٢) ساڵ کەمتر نەبێت بۆ جۆری تایبەت، تەمەنی لە (٢٤) ساڵ کەمتر نەبێت بۆ جۆری گشتی.

2. (٤) چوار ساڵ بەسەر دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرییەکەیدا تێپەڕبووبێت.

3. بڕوانامەی خوێندنی لە (٦) ی سەرەتایی کەمتر نەبێت.

4. هیچ نەخۆشییەکی گوازراوەی نەبێت

5. هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بکەن: ٠٧٥١٨٠٠٢١٢٢

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft