روونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە فریانەکەوتنی هاوڵاتییان بۆ وەرگرتنی کۆد

2022-06-20     7226

وەک ئاشکرایە لای هەمووان لە بەرواری (١٣/٠٦/٢٠٢٢)  سیستەمی ئەلیکترۆنی  بۆ وەرگرتنی کۆدی سەردانیکردن بەشێوەی ئۆنلاین لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی کەوتۆتە کار، کە لەکاتی سەردانیکردن و پڕکردنەوەی فۆرمێک هاوڵاتی کۆدێکی پێ دەدرێت بەمەبەستی سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ وەرگرتنی ئەو تابلۆ چوار ژمارەییانەی بڕی ڕسوماتەکەی (٢.٠٠٠.٠٠٠) دوو ملیۆن دینارە.

دوای ئەوەی سەرنج و گلەییمان بەدەست گەشتووە سەبارەت بەوەی کە زۆرێک لە  هاوڵاتیان فریای پڕکردنەوەی  فۆرمەکە ناکەون لە ماڵپەڕەکەدا، لەبەرئەوە بە گرنگی دەزانین ئەم روونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بڵاو بکەینەوە بۆ بەرچاو ڕوونی بەڕێزتان.

تێبینی: ئەم داتایانەی خوارەوە لە ڕێگەی شیکاری هەردوو ماڵپەڕی CloudFlare و  Google Analytics تۆمارکراوە کات بە کات و بەتایبەتی لەکاتی کارابوونی ناو تۆمارکردن لە کاتژمێر (٨) ی ئێوارە و بەرواری ١٨/٠٦/٢٠٢٢ وەک نموونە دەخەینە ڕوو و داتاکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە: 

 

 

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft