ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی مۆڵەتەكانیان بەسەرچووە
2022-11-21     3391
بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتیانە دەكات كە مۆڵەتەكانیان بەسەرچووە، لە كاتی سەردانیكردنیان بۆ هاتووچۆی سلێمانی بەمەبەستی نوێكردنەوەی مۆڵەتەكانیان، پێویستە چەند جۆر مۆڵەتی شۆفێری دیكەیان هەیە وەك (پیشەسازی، كشتوكاڵ یان ماتۆر) تەنانەت ئەگەر بەسەرنەچووبێت لەگەڵ خۆیاندا بیهێنن بۆ بەشی مۆڵەتی شۆفێری، واتە هەر جۆرە مۆڵەتێكیان بەسەر چوبێت پێویستە سەرجەم مۆڵەتەكانی دیكەش لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.
پێداویستیەكانی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری:
- پشكنینی چاو
- كارتی نیشتمانی ئەگەر نەبوو رەگەزنامەی عێراقیو پێناسی باری كەسێتی
- كارتی زانیاری
- پاسپۆرت – یاخود ناوەكەی لای كەسێكی شارەزای زمانی ئینگلیزی بنوسێتو لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت
- ئەو كەسانەی كە بیانین، واتە عێراقی نین، پێویستە پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون بە پەسەند كراوی لە قائیمقامیەتی سلێمانی بهێنن.