ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییەوە

2022-12-12     5421

سەبارەت بە ماوەی بەسەرچوونی مۆڵەتی ڕەشکردنی جامی ئوتومبیل

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکات کە مۆڵەتی جام ڕەشکردنیان نوێ نەکردۆتەوە، بۆماوەی (٣٠) سی ڕۆژ هیچ بڕە پێبژاردنێکیان لێ وەرناگیرێت بەپێی ماددەی (٢) دوو بڕگەی (١) یەک وە لە ماوەی ئاماژەبۆکراو زیاتر مۆڵەتی جام ڕەشی ئوتومبیل ئەگەر بەسەربچێت بڕی (٥٠٠٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار سزای لێ وەردەگیرێت  و (٣) سێ رۆژ دەست بەسەر ئوتومبیلەکەیدا دەگیرێت بەپێی ماددەی (٢) دوو بڕگەی (٢)

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft