زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیان کرد
2023-01-24     2460
نوێنەری ئەنجوومەنی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان
بەمەبەستی لێک نزیک بوونەوەو ئامادەکردنی پلانێکی لێک تێگەشتن لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان لە بوارەکانی ( ئایتی ، بەڕێوەبردن، زانستی پزیشکی و راگەیاندن) ئەنجوومەنی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیان کرد، لە سەردانەکەیاندا باسیان لە گرنگی و ڕۆڵی زانکۆکان کرد وەکو پێویستییەک بۆ بەرەوپێش بردنی بواری هاتووچۆ, کە پێویستە بابەت و سیمیناری جۆراوجۆر لەو بوارانەی کە ئاماژەی پێدراوە بکرێت، وە لە سەردانەکەدا بڕیادرا پاکێجێکی لێکتێگەیشتن ئامادەبکرێت لە نێوان زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان و بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند خول و سیمینارێك کە خزمەت بە بواری هاتووچۆ بکات. لە بەرامبەردا بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەڵێنی پشتیوانی و هاریکاریکردنی بۆ زانکۆکە دووپات کردەوە بۆ هەر بابەت و توێژینەوەیەک کە خزمەت بە بواری هاتووچۆدا بکات.