‎ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی

2023-02-18     4092

هاتووچۆی سلێمانی ‎بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکات کە سبەینێ رۆژی یەک شەممە واتە ڕێکەوتی 19/02/2023 سەردان نەکەن بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان لەبەرئەوەی لە ئێستادا بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کارەکانمان ڕاگرتووە ‎لەکاتی کردنەوەی بەشی مۆڵەت لە رۆژانی داهاتوو و دووبارە راییکردنەوەی مامەڵەکانتان لە پەیج و ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنین. ‎هەروەها ئەو هاوڵاتییانەی کە رۆژی پێنج شەممە نیوەی مامەڵەکانیان تەواو کراوە بەهەمان شێوە سبەینێ سەردانی بەشی مۆڵەت نەکەن تا ئاگادارکردنەوەی داهاتوومان.

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft