ئاگاداری لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانیەوە

2023-04-03     13344

بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو هاوڵاتیە بەڕێزانە دەکات کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەکەن بەمەبەستی نوێ کردنەوە و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ( تایبەت + گشتی ) تەنها بەڵگە نامە ڕەسەنەکانتان پێویستن بۆ نوێکردنەوەو دەرهێنانی مۆڵەتەکانتان پێویست بە هیچ کۆپیکراوێک (استنساخ ) و داواکاری (عەریزە)  ناکات بەڵگەنامەکانیش بریتین لە ( ناسنامەی باری شارستانی +ڕەگەزنامەی عێراقی + کارتی زانیاری +کارتی نیشتیمانی [ئەگەر هەبوو] +پاسپۆرت ) لەگەڵ کۆدی ئەلیکترۆنی کە ڕۆژی پێشتر لە ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی وەردەگیرێت

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft