روونکردنەوەیەک دەربارەی ئەو ئامارەی بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە کامێراکانی چاودێری خێرایی

2023-05-23     6896

وەک بەرچاوڕوونییەک بۆ بەڕێزتان شەوی ڕابردوو ئامارێک بڵاوکراوەیەوە کە گوایە لە ماوەی (٢٤) کاتژمێردا زیاتر لە (٣٨٥.٠٠٠) سێ سەد و هەشتاوپێنج هەزار سەرپێچی تۆمارکراوە، وەک تۆمارکردنی سەرپێچییەکان ئامارەکە دروستە بەڵام لەماوەی (٢٤) کاتژمێردا نییە بەڵک و لە سەرەتای دەست بەکاربوونی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکەوە بووە و بەشێوەی تێست بووە، وە هیچ کام لەو سەرپێچییانەی کە تۆمار کراون و دەکرێن لەلایەن کامێراکانی چاودێری خێرایی پۆینت تو پۆینت لە ڕێگای تاسڵووجە - دووکان هەژمار ناکرێت لەسەر هیچ شۆفێرێک (واتە وەک و سزای دارایی نە لەهیچ شۆفێرێک سەندراوەو وە نە دەسەندرێت) چوونکە لە قۆناغی تێستدایە تا ڕێکەوتی 29/05/2023 کە دەکاتە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو سەعات ٠٨:٠٠ ی بەیانی هیچ سزایەک لەسەر هیچ شۆفێرێک هەژمار ناکرێت و لە دوای ئەم ڕێکەوتەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بە شێوەیەکی کرداری، وە ئەو شیکارییانەی لەهەندێک پەیج و ماڵپەڕ کراون دوورە لە ڕاستییەوە.  

ئەو هەڵەیەی کە ڕوویداوە لە پێدانی زانیاری بووە لەلایەن فەرمانبەری بەشی ئاماری کۆمپانیای جێبەجێکاری کامێراکان. واتە ئاماری سەرپێچییەکان تەنها لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا نەبووە بەڵک و بە درێژایی تێستی کامێراکان بووە لە ساڵی پارەوە تا ئێستا و هەژمار نەکراوە لەسەر هیچ شۆفێرێک. 

داواکارین لە شۆفێرانی بەڕێز پابەندی ئەو خێراییە بن کە بۆیان دیاریکراوە لەسەر شەقامەکان تا بە دووربن لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ و سزا داراییەکان

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی 

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft