کۆمەڵێک ئەفسەری هاتووچۆ بڕوانامەیان پێدرا

2023-06-20     6059

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان و بەشداربوون بۆ پۆلێک لە ئەفسەرانی هاتووچۆ لە بەش و هۆبە جیاوازەکان لە خولەکانی پێگەیاندنی مامۆستاو ڕاهێنەرانی فێرکردنی شۆفێری لەلایەن (ناوەندی تۆتاڵ) بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدانی هاتووچۆ بەڕێوەچوو، کە تیایدا دواهەمین زانیاری و مەعریفەی بواری هاتووچۆیی لەو ناوەندەدا خوێندراوە.

بڕوانامەکان لەلایەن بەڕێزان ( عمیدی مافناس / عمر نامق حسن بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی و مامۆستا نەجات نەجم بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی تۆتاڵ بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدانی هاتووچۆ) پێشکەش بە ئەفسەرانی وانەبێژوو بەشداربوو لە خولی ناوبراودا کرا.

لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی وێڕای پشتگیری بۆ ناوەندی تۆتاڵ وە دەستخۆشی کردن لە کارەکانی پێشنیاری کرد کە لەم جۆرە خولانە درێژەی هەبێت بۆ ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی.

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft