ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ سەرجەم پێشانگاکانی جوانکاری ئوتومبیل

2023-09-21     7065

وەک تێبینیمان کردووە لە ماوەی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند پێشانگایەکی جوانکاری ئوتومبیل ڕیکلام بۆ هەندێک بابەتی جوانکاری نایاسایی دەکەن و لە گرتە ڤیدیۆییەکانیاندا ناوی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بەکاردەهێنن لەپێناو ساخکردنەوەی کاڵاکانیان ، لەوانە ڕیکلام کردن بۆ ( جام ڕەش، لایتی نایاسایی، لەزگەی نایاسایی، دەعامی زیادە و چەندین جوانکاری ناپێویست و نایاسایی دیکە).

 لێرەوە ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لە هەرجۆرە جوانکاری و زیادکردنێک بۆ ئوتومبیلەکانیان بەبێ گەرانەوە بۆ رەزامەندی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی کە ئەمە لەڕێگای لیژنەی تایبەتمەندەوە ئەنجام دەدرێت، وە هەروەها سەبارەت بە پێشانگاکانی جوانکاری ئوتومبیل لیژنە تایبەتەکان ئاگادارکراون سەردانی ئەو شوێنانە بکەن و بەپێی یاسا لێپێچینەوەی تەواویان لەگەڵ بکرێت بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە بەناوی هاتووچۆ و هەروەها فرۆشتنی بابەتی نایاسایی جوانکاری ئوتومبیل کە یاسا قەدەغەی کردووە.

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft