ئاگادارییەک لە بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی

2023-12-24     2010

بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو شۆفێرە بەرێزانە دەکات کە رێیان دەکەوێتە سەرشەقامی سەرەکی سەر پردی تاسڵوجە بەرەو ئاراستەی شاڕێی تاسڵوجە - سلێمانی، بە ووریاییەوە لەو جێگایە شۆفێری بکەن بەھۆی داڕمان وھەرەسی بەشێک لەو گردەی تەنیشت شەقامەکە کە پێشتر کاری بڕین و داتاشینی وەک بەشێک لەکاری شەقامی سەدمەتری بۆکراوەو بەھۆی کاریگەری باران بارین درووست بووە ، گەرچی ئەو ھەرەسە نەگەیشتۆتە سەر شەقامەکە و نەبووەتە بەربەست کردنی، بەڵام باشتر وایە شۆفێران زیاتر بەئاگابن.
وێڕای دەست خۆشیمان لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بۆ کارەکانیان لە بواری رێگاوبانەکان خوازیارین ھیمەتی زیاتر بکەن بۆ چارەسەری ئەو حاڵەتە و لەسەر فەرمانی بەرێوەبەری ھاتووچۆی سلێمانی عەمیدی مافپەروەر (ئاسۆ محمد ئەمین) چاودێری بەردوامی ئەو جێگایە دەکرێت لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناو بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆ و وەرگرتنی رێکاری پێویست لە ھەر پێشھاتێک. بەھیوای سەلامەتی بۆ ھەمووان .

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft