سازدانی ۆرکشۆپێک لە لایەن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ بە کارهێنەرانی ئەپڵکەیشنی ناسیار
2023-12-31     2666
بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی لە کاری گواستنەوەی هاوڵاتیان، ئەو شۆفێرانەی کە کار بە ئەپڵکەیشنی ناسیار دەکەن بەردەوام راهێنانیان پێدەکرێت بۆ هەمان مەبەست لە بەرواری ٣١/١٢/٢٠٢٣ وەک کۆتا چالاکی ساڵ میوانداری
بەڕێز (عقید بەختیار محمد ) بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی کرا. بەڕێزیان لە ۆرکشۆپێکدا کە بۆ باڵیۆزانی ناسیار ڕێکخرابوو باس لە بەرپرسیاریەتی گواستنەوە لای شۆفێرانی تەکسی کە کار بە ئەپڵکەیشنی ناسیار دەکەن ،
هاوکات بە گرنگیەوە پابەندبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و گواستنەوەو سەلامەتی کرد.
لەم ۆرکشۆپەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە باڵیۆزانی هەردوو روگەز ئامادەبوون بەوردی باس لە ئایندەی پرۆسەی گواستنەوەو زیادبوونی ژمارەی هاوڵاتیان و ئۆتۆمبیل و قەرەباڵخی شەقامەکان کرا.
لە بەشێکی دیکەی ۆرکشۆپەکەدا کە تایبەت کرا بە گفتوگۆی باڵیۆزانی ناسیار لەگەڵ
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ، شایەنی باسە ۆرکشۆپەکە ماوەی یەک کاتژمێری خایاند
فۆتۆ| بەرهەم مەحمود