ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی 9/7/2026 یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییان کرد و لەلایەن (عەمید/ نەوزاد علی کریم) بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی پێشوازییان لێکرا.
بەرێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی دڵنیایی پێدان وڕایگەیاند کە هەماهەنگی تەواویان دەبێت لە پاراستنی مافەکانیان لە سەرشەقامەکان و لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکرێت کە لەشوێنی تایبەت بە کەمئەندامان ئۆتۆمبێل ڕادەگرن و ئەو مافە تەنها بۆ ئەوانە، هەروەها هاوکاریان دەبن لە ڕاییکردنی مامەڵەکانیان لە ناو بەڕێوەبەرایەتی و بەشەکانی هاتووچۆی سلێمانی.
لای خۆیانەوە یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان سوپاسی هەوڵ و هاوکارییەکانی هاتووچۆی سلێمانییان کرد و پابەندی خۆیان بۆ یاساکانی هاتووچۆ دووپاتکردەوە.