ئەمین صاڵح محمد

2013-10-11     5332
بێژه‌ره‌كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی ئاوا خوێنده‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا (5) كه‌س بونه‌ قوربانی... كاتێكیش سایته‌كه‌م كرده‌وه‌ نوسرابوو، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوه‌ (5) كه‌س بونه‌ قوربانی، به‌یانیش رۆژنامه‌كه‌ وای نوسی: له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا (5) كه‌س بونه‌ قوربانی...
دواتر كه‌ شیكاری هه‌واڵه‌كه‌و ده‌قه‌كه‌ ئه‌كه‌یت و سه‌رنج له‌ لێدوانی به‌رپرسه‌كه‌ی هاتوچۆ ئه‌ده‌یت، ڕووداوه‌كه‌ (یه‌ك) كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و (4) هاوڵاتیه‌كه‌ی تریش بریندار بوون. له‌ ڕاستیا كاتێ‌ هه‌واڵێكی له‌و چه‌شنه‌ له‌ T.V كه‌ به‌ (په‌له‌ – ئێستا – نها...) ئه‌نوسرێ‌ مرۆڤ تووشی دڵه‌ خورپه‌و شۆك ئه‌بێ‌، له‌خۆڕا نه‌بوو: دایكی یه‌كێ‌ له‌ به‌ركه‌وتوه‌كانی یه‌كێ‌ له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆ به‌ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی له‌و چه‌شنه‌، توشی جه‌ڵده‌ی دڵا ئه‌بێت و گیانی ئه‌سپێرێ‌، یاخود زۆرجار كه‌ له‌ شوێنی ڕووداوه‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی ئه‌كرێ‌ به‌ كه‌س و كاریانه‌وه‌ و ئه‌ڵێن: هیچ نیه‌ به‌ سوكی برینداربوون، كه‌چی سه‌رنوسه‌ری كه‌ناڵی میدیاكه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی به‌قوربانی داڕشتووه‌، ئه‌بێته‌ ده‌مه‌ بۆڵه‌ گوایه‌ ئێوه‌ ڕاستیمان لێئه‌شارنه‌وه‌ كوڕه‌كه‌مان نه‌ماوه‌، ئه‌وه‌نیه‌ T.V وائه‌ڵێ‌، چی ئه‌ڵێ‌: كوڕه‌كه‌م بۆته‌ قوربانی كوێربم. یاخوا....
ئه‌م هه‌ڵه‌ داڕشتنه‌ی هه‌واڵ، ڕۆژانه‌، له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌ میدیای كوردی دووباره‌ ئه‌بێته‌وه‌.
بێگومان له‌ڕووی زمانه‌وانی یه‌وه‌ جیاوازیه‌كی زۆر له‌نێوان وشه‌ی قوربانی و برینداردا هه‌یه‌، له‌ جه‌ژنی قورباندا كورد، قوربانی ئه‌كات، به‌و مانایه‌ی گیاندارێك ئه‌كوژێ‌ – یا ئه‌وترێ‌ فلان كه‌س بۆ وه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی كرده‌ قوربانی، یا له‌ناو ئه‌ده‌بی كلاسیكدا چه‌مكی قوربانی، زۆر ناوی هاتووه‌، به‌ ده‌لاله‌تی جیاجیا. وه‌لێ‌ كه‌سی قوربانی، خۆبه‌خت كردووه‌ یان گیانی به‌خشیوه‌... ژیانی خۆی پێشكه‌ش كردووه‌ به‌و به‌هایانه‌ی كه‌ باوه‌ڕی پێیه‌تی...
گشتگیركردنی بریندارو قوربانی، له‌ناو میدیای كوردیدا، هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قی میدیایی یه‌و پێویسته‌ میدیاكاران ئیستێك بكه‌ن و چیدی ئه‌و هه‌ڵه‌ میدیاییه‌ به‌سه‌ریاندا تێنه‌په‌ڕێت... ڕاستی كه‌نه‌وه‌ قوربانتانبم.

 رائیدی هاتوچۆ
ئەمین صاڵح محمد
1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
19
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

20
© 2022 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft