ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

2021-12-14     4597


 تابلۆ و هێماکانی هاتوچۆ بەشێکی گرنگی سیستمی هاتوچۆیە، ئەم هێمایانە لەسەر هەر جۆرە ڕێگایەک بێت گرنگ و پێویستە، هێماکانی هاتوچۆ وەسیلە و کارئاسانییە بۆ شۆڤێران تاکو لەڕێگاکاندا لەهەر ڕووداو و حاڵەتێکی نەخوازراو بەدووربن، ناسینەوەی ئەم هێمایانە کۆدی سەرکەوتنی شۆڤێرانە تاکو بە شێوەیەکی باش ئۆتۆمبێلەکانیان لێبخۆڕن و ڕێگاکان تێبپەڕێن، ڕێگاکان چەندە ماندوکار و تاقەتپڕوکێن بێت بۆ ئەو شۆڤێرانەی کە یەکەمجارە لەڕێگایەکدا لێدەخوڕن بەڵام بوونی تابلۆ و هێماکانی هاتوچۆ بەئەندازەیەکی زۆر ناشارەزایی و نامۆیی شۆڤێر لە ڕێگاکەدا کەم دەکاتەوە و یارمەتیدەرێکی باشە بۆ شۆڤێران. ئەوەی مایەی داخە ئەوەیە، ئەم هێمایانە لەڕێگای گوندەکاندا وەک پێویست نین، ئەگەرچی ڕێگای گوندەکان بەپێی وەرزەکان دەگۆڕێت و لۆدی زۆر و قەرەباڵغی زۆری لەسەر نییە وەک ناوەندی شارەکان و ڕێگای نێوان شارەکان، بەڵام تابلۆ و هێماکانی هاتوچۆ پێویست و گرنگە بۆ ئەو ڕێگایانە، تەواوکاری ڕێنمایی و هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆیە، پێویستە ڕێگای گوندەکانیش وەک هەر ڕێگاو بانێک هێماکانی هاتوچۆی لێ دابنرێت و کارئاسانی بکرێت بۆ ئەو شۆڤێرانەی بە ڕێگای گوندەکاندا تێدەپەڕن. سەرەڕای ئەوەی تابلۆکانی هاتوچۆ لەڕێگای گوندەکاندا کەمە، مەخابن زۆر کەس، لەبەها و گرنگی تابلۆ و هێماکان ناگەن و وەک پێویست بایەخ بەم تابلۆیانە نادات، بۆیە بایەخ نەدان بەم تابۆیانە واتە نزیکی لەهەر ڕووداوێکی هاتوچۆ و نزیکی لەهەر ئەگەرێکی نەخوازراو، شکاندن و بردن و هەڵکەندنی تابلۆکان لەڕێگای گوندەکاندا پەیوەستە بەئاگایی تاکەوە بۆ هێماکان، تاکو تاکی کورد لەگوند بێت یان لەشار پەیوەستی ئەو هێمایانە نەبێت و بەهەر شێوەیەک بووە لایان ببات، ئەوا لەبەرژەوەندی گشتی نابێت و سەلامەتی تێدا نابێت بۆ شۆڤێران و هاوڵاتیان و چواردەورمان. ئەم هێما و تابلۆیانەی هاتوچۆ، لەبەرئەوەی بڕوایەکی گەورەی جیهانی لەسەرە، پێویستە هەموو ڕێگاکانی شار و گوند بگرێتەوەو هەموو شۆڤێرێک بەباشی جوانی ئەو تابلۆیانە بناسێتەوە، هەرچی بەڕێوە بەرایەتیەکانی هاتوچۆیە پێویستە لەم بارەیە و ناوبەناو خولی تایبەت بۆ گوندەکان بکاتەوە و ئاگاداری بداتە هاوڵاتیان تاکو تابلۆکان لانەبن وهاوکاری بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتوچۆبن لەپێناو سەلامەتی گیانی شۆڤێران و هاوڵاتیانیش.

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

1
2
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
4
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

5
6
7
8
9
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

10
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

11
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
13
14
15
16
17
18
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

19
20
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft