به‌ختیار محمد عبدلله‌

2016-05-19     27116
لەکاتی ئێستادا یەکێک لە هەنگاوەکانی حکومەت و لە چوارچێوەی سیاسەتی بەخۆداچوونەوەو کەمکردنی خەرجیه، ودیاری کردنی بڕی بەنزین بۆ ئوتومبیلە حکومییەکان بەڕێژەی ماوەی ڕۆیشتنی به کیلۆمەتر و ژمارەی پستۆنی ئوتومبیلەکانە , بێ گومان ئەم ڕێنماییە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی هەرێمیشیان گرتۆتەوە کە پوختەکەی بەم شێوەیەیە:
A.    ئوتومبیلی 4 پستۆن بۆ هەموو (9)کم(1) لیتر سووتەمەنی دابین دەکرێت.
B.    ئوتومبیلی 6 بستۆن بۆهەر (7)کم (1)لیتر سووتەمەنی بۆ دابین دەکرێت.
C.    ئوتومبیلی 8 بستۆن بۆ هەر (6)کم (1) لیتر سووتەمەنی بۆ دابین دەکرێت.
و ئەم بابەتە لە چوارچێوەی نووسراوێک هاتووە کە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان کراوە و چەندین ووردەکاری دیکەی تێدایە لەسەرچۆنیەتی بەکارهێنانی ئوتومبیلی حکومییەكان، جا بەندە تەنها ئەوەندە مەبەستمە باسی لێوە بکەم کەلەو چوار خاڵەی سەرەوە ئاماژەم پێداوە.
سەرەڕای گشت ڕاو سەرنجەکانی کەسانی تر کە ڕەخنەیان لەم بڕیارە هەیە، من بەڕاشکاوانە دەڵێم بڕیارێکی زۆر باشە گەرچی زۆر درەنگ وەخت هاتووە، بەڵام سەرنج و پێشنیارم لەم بابەتە دەخەمەڕوو و بەپێویستیشی دەزانم ئەمەبڵێم:-
گەرمێژوو بخوێنینەوە دەبینین کە مرۆڤایەتی دوای هەموو نەهامەتی و کۆسپێک بە وانەیەکی مێژوویی سوودبەخش هاتۆتە دەرەوە بە ئەندازەیەک کە سوودی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی هەبووە...چۆن...
کاتێک کە نەخۆشی پەتای تاعون کە بە (مەرگی ڕەش)ناوەزەند دەکرێت لە زۆرینەی ئەوروپادا لەساڵی 1352 بۆ 1374 کەمێژوونووسان باس لەوە دەکەن کەلەنێوان هەموو 10 کەسێک (7)ی کوشتووە، ئەمە وای کرد کە چەندین ملیۆن مرۆڤی لەناوبرد، ئەمە بەڵایەکی تۆقێنەر و مەترسیداربوو بۆسەر مرۆڤایەتی، بەڵام سەرەنجام خێری تیابوو، جارێکی تر چۆن...لەو کاتانەدا پڕۆسەی لەچاپدانی هەرکتێبێکی ئاسایی نزیکەی ساڵێکی پێدەچوو، چونکە بەدەست دەنووسراو لەهەر دەزگایەکی چاپکردن چەندین فەرمانبەری تیابوو کە کاریان نووسینەوەی کتێب بوو بەهۆی دانەهێنانی ئامێری چاپکردن (مگبعە) لەو قۆناغەدا، وەنەخۆشی پەتای تاعون زۆرینەی مرۆڤەکانی لەناوبرد بێ گومان ئەو کەسانەش کەلەبواری نووسینەوەی کتێب کاریان دەکرد، ئەمەبێ گوومان بەڵایە، وپاش کۆتایی ئەو نەخۆشییە بەشێوەیەکی بەرچاو وایکرد کە داهێنەرێکی بلیمەت بێتە ئاراوە بەناوی (یوهان گۆتنبێرگ)ی ئەڵمانی و ئامێری چاپخانەی داهێنا و ئیتر زانست و مەعریفە گەشەی کرد و لەو ڕۆژەوە ملیۆنەها کتێب چاپکرا و دونیای پێ ڕۆشنکرا، لەمێژووی هاوچەرخیشدا ئەم چەند نموونە هاوشێوەیه ی قەیرانی ئەمڕۆی ناوچەکە دەهێنمە ڕوو:
لەساڵی 1973-1974 ووڵاتانی عەرەبی هاوردەکردنی نەوتیان ڕاگرت بۆ دەرەوە و بەتایبەتی بوئەوروپا، واتە قەیرانی نەوت وەک ئەمڕۆ بەشێوەیەک لە شێوەکان هاتە کایەوە، لە ئەوروپا باج لەسەر بەنزین زیادکرا و لە یابان هەڵمەتێکی چالاکییان بەرپاکرد بۆ دۆزینەوەی ووزەی بەدیل و فەرەنسییەکان بوودجەیەکی زەبەلاحیان تەرخان کرد بۆ پەرەپێدانی ووزەی نەوەوی، سەرەنجام فەرەنسا تاکو ئێستا بەرهەمی ئەو ڕۆژانە دەچنێتەوە  و بوو بەخێر بۆی چونکە ئێستا فەرەنسا 78% ووزەی کارەبای لە کارگە نەوەوییەکانی بەرهەم دەهێنێت , وهوله ندییه كان بره ویاندابه درووست كردنی ( توربینی هه وایی ) وبه رهه م هینانی ووزه ی كاره با له هیزی ( با ) كه تائیستاش سوودی لی وه رده كرن وله كاتی ئیستادا هوله ندا سه رجاوه و به رهه مهینه ری سه ره كی هه موو جیهانه به ریزه ی سی به شی كوی به رهه می جیهانییه !
تەنانەت بەڕازیل کە ووڵاتێکی تازە پێگەشتووە دەست بەکاربوو لە دروستکردنی ئیپانۆل لەقامیشی شەکر، بەمەبەستی ئەوەی چیدی پێویستی بە نەوتی هاوردەکراو نەبێت کە تائەمڕۆش سوود لە بەرهەمهێنانی ئیپانۆل وەردەگرێت لە پیشەسازیدا.
وە لە ئەمریکا کاردانەوەیەکی مەزنیان بەرپاکرد، ئەمەش بە پشتگیری کردنی هەردوو سەرۆک ( جیراڵد فۆرد و جیمی کارتەر) بەسەپاندنی مەرجی بەهێز بۆ (سەرفکردنی سووتەمەنی بۆ ئوتومبیل و بارهەڵگر) ئەوەش بە بڕیارێکی کۆنگرێسی ئەمریکی لەساڵی 1975 یاسای سیاسەتی (پارێزگاری کردن لە ووزە) کە لێوەی ئیتر سوارڕەوەکان کە کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئوتومبیلی ئەمریکی کرایە مەرج کە پێویستە بە شێوەیەک دروست بکرێت بۆ هەموو 27.5 میل * تەنها یەک گاڵۆن بەنزین سەرف بکات، لەماوەی 10 ساڵدا. سەرئەنجام و لەنێوان ساڵەکانی 1975 – 1985 کەمی سەرفکردنی بەنزین لە 13.5میل بۆ هەر گاڵۆنێک گەیشتە 27.5میل بۆ هەر گاڵۆنێک بەنزین، و ئوتومبیلە قەبارە بچووکەکان ئەویش کەمی کرد و لەهەر 11.6 میل بۆ گاڵۆنێک گەیشتە 19.5میل بۆ گاڵۆنێک سووتەمەنی، ئەمەش بووەهۆی ئەوەی کە لەناوەڕاستەکانی ساڵەکانی هەشتاکان تا ناوەڕاستەکانی ساڵەکانی نەوەدەکان (ئۆپیک*)ی لاوازکرد هەروەها بەشداریش بوو لە دەستپێکی هەرەسهێنان بەیەکێتی سۆڤییەت کەلەوکاتەدا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت بوو.
شایەنی باسە لەسالانی قەیرانی نەوتی ناوبراو واتە لە ساڵی 1975 و بۆئەوەی ئیدارەی
ئەمریکا ببێتە پێشەنگ و نموونە بۆ گەلی ئەمریکا هەردوو سەرۆکی ئەمریکی جیڕاڵد فۆرد و جیمی کارتەر بڕیاریان دا کە بەهۆی دانانی خانەکانی ووزەی خۆر (الواح الطاقه‌ الشمسیه‌) لەسەربانی کۆشکی سپی بەمەبەستی کەم بەکارهێنانی ووزەی کارەبا، ئەم کارەش پەیڕەوکراو بەردەوام بوو تاسەردەمی سەرۆک (ڕیگان) کەلەو بەرنامانە لایدا بە بیانووی باشبوونی بارودۆخی ئابووری! *سەرچاوە:کتێبی (عالم حار و مسگح و مزدحم – تۆماس فریدمان2009)
ئەوەی مەبەستمە بیڵێم کە مێژووی مرۆڤایەتی کۆن و هاوچەرخ ئەوەمان پێدەڵێت کە مرۆڤایەتی لەکاتە ناهەموارەکان و قەیرانەکان تیایاندا کۆمەڵگاو حکومەتە(ژیرو خاوەنی دامەزراوەکان) وانە وەردەگرن لەو قەیرانانە و لە ئایندەدا خۆشبەختی و پێشکەوتنی لێ دەکەوێتەوە بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سیاسەتی ئابووری و سیستەمی ئیداری خۆیا بچێتەوە و ئەم جۆرە بڕیار و هەنگاوانە کارێکی باش و کاریگەر دەبێت لە ئایندەدا، و دوا تێبینی و پێشنیارم بۆ بەڕێزان وەزارەتی دارایی و ئابووری – بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری ب/ دیراسات و بەدواداچوون کە نووسراوی ناوبراوی ئەم بابەتەیان دەرکردووە ئەمەیە:
تێبینی لەسەر بڕیاری ناوبراویان
*    ڕەچاوی ئەوە بکەن کە ئەو بڕە لە بەنزینەی کە دیارییان کردووە بەپێی پستۆنەکان چەند فاکتەرێک کاری تێدەکات وەک شێوازی لێخوڕینی خودی ئوتومبیلەکەیە وە هەتا فاکتەری خێرایی هەبێت ئەوا بەنزین زیاتر سەرف دەبێت.
*    لە وەرزە گەرمەکاندا وەک لە ئێستادا و بەهۆی بەکارهێنانی ئامێری فێنک کەرەوە AC زیاتر بەنزین سەرف دەبێت بەراورد بە وەرزە ساردەکان.
*    جۆری فەرمانگەکان نابێت وەک یەک تەماشا بکرێن بۆ نموونە ئوتومبیلەکانی پۆلیسی هاتوچۆ بێگومان زیاتر بەکاردێت لە ئوتومبیلەکان کەرتی پەروەردە و کارەباو ئاو...هتد بە حوکمی سروشتی کارەکانیان.
*    زۆر هەڵەیە لە ڕووی زانستی ئەندازەی میکانیک کەبڵێن ئوتومبیل بۆ نموونە ٤ بستۆن بۆ ئەوەندە (کم) ئەوەندە لیتری بۆ تەرخان بکرێت چونکە پستۆنی ئوتومبیلێک بۆ ئوتومبیلێکی تر جیاوازە و ئەمەش بەندە بە قەبارەیپستۆنەکە و قەبارەی بزوێنەرەکە و کێش(وزن)ی ئوتومبیلەکە و PH (پاوەر هۆرس)ی واتە قەبارەی هێزی ئەسپی بزوێنەرەکە بۆیە هەڵەیە گەر هەموو ئوتومبیلێکی 4 بستۆن یان 6 بستۆن و 8 بستۆن وەک یەک حسابی بۆ بکرێت.

و سەبارەت بە پێشنیارم بۆ بەڕێزیان ئەوەیە:
کە بۆ ئەوەی حکومەت و دام و دەزگاکانی بەئاگابن لە سلوکییەتی شۆفێرەکانیان و چۆنیەتی بەکارهێنانی ئوتومبیلەکانی حکومەت و بڕی ماوەی ڕۆیشتن لەڕۆژێکەو پاشان بەدرێژایی سەرانسەری ساڵ و ئایا ئەو ئوتومبیلانە بۆ خزمەتی گشتی و بەرژەوەندییەکانی فەرمانگاو دام و دەزگاکانی حکومەتە یان بەمەبەستی شەخسی بەکاردێت ئەوا پێویستە پشت ببەستیت بە سیستەمی GPS کەلێوەی دەرگای هەموو قۆرخکاری و ساختەکاری و خراپ بەکارهێنان و بەفیڕۆدان دادەخات.
وە لە کۆتاییدا ئاماژە بەپەندێکی چینی دەکەم کە دەڵێت
کاتێک با ئاراستەی خۆی دەگۆڕێت ئیدی هەیە خۆی سەرقاڵ دەکات بەدروستکردنی دیوار و شوورا و بەرزکردنیان و هەشە خۆی سەرقاڵ دەکات بە دروستکردنی ئاشی هەوایی
ئیتر بمانەوێت یاخود نا واقیعی حاڵ ئاراستەی خۆی گۆڕیوە ئیتر کۆمەڵگاو بەتایبەت حوکمەتیش یان سەرقاڵی ئەوەئه بێت چۆن خۆی قایم بکات و بەدیوار و شوورا خۆی لەگەل داببڕێت؟ یاخود خۆی سەرقاڵ بکات بە چاکسازی و داهێنان و بەخۆداچوونەوە و بنەبڕکردنی گەندەڵی و مشوور خواردنی ئەمڕۆی گەل و ئایندەی نەوەکانی بێت؟
وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ خوێنەرو کۆمەڵگا جێ دێڵم.

*1 میل=1609.344مەترە. *1 گاڵۆن = 3.78 لیتر
*ئۆپیک ڕێکخراوی ووڵاتانی هەناردە کردەکاری نەوت.

نووسینی
ڕائیدی هاتوچۆ
بەختیار محمد عبداللە

بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتوچؤی سلێمانی
1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

10
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

11
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
13
14
15
16
17
18
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

19
20
© 2022 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft