هەڤاڵ محمد ئەمین

2017-08-23     13420

وەک دەبینین و دەبیستین لێرەو لەوێ  ڕووداوەکانی هاتوچۆ ڕووی لە هەڵکشانە بە تایبەت لە وەرزی هاویندا، ئێمەش وەک ئەفسەران و بەرپرسانی هاتوچۆ دەبێت هەڵوێستەی لەسەر بکەین و هۆکار و چارەسەرەکەی بدۆزینەوە.

وەک تێبینیمان کردووە بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو سەرقاڵ بوونی شۆفێر دوو هۆکاری سەرەکین بۆ زیادبوونی ڕووداوەکانی هاتوچۆ چونکە هەمیشە لە وەرزی هاویندا کاتێک پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە وا لە شۆفێران دەکات کە نەتوانن بە شێوەیەکی ئارام مانۆڕی شۆفێریکردن ئەنجام بدەن، بەم هۆیەشەوە ڕووداوەکانی هاتوچۆ دروست دەبن بەتایبەتی لە ڕێگاوبانەکانی دەرەوەی شاردا،لە گەرمادا کاتێک شۆفێر پێ بە سکلێتەری ئیستۆپدا دەنێت بەباشی کار ناکات چونکە بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما قیری شەقامەکان شل دەبنەوەو لێخشاندن لەگەڵ تایەی ئوتومبیلەکان دروست دەکەن و دواجار ڕووداوی هاتوچۆی لێدەکەوێتەوە. هەروەها لەهۆکارەکانی تری ڕووداوەکانی هاتوچۆ خێرا لێخوڕین و تێپەڕاندنی هەڵەیە کە پشکی سەرەکییان بەردەکەوێت بۆ دروست بوونی ڕووداوەکان بەتایبەت لە ڕێگاکانی دەرەوەی شاردا، سەرقاڵبوونی شۆفێریش هۆکارێکی ترە بۆ دروست بوونی ڕووداو بەتایبەت لەژیانی ئەمڕۆماندا کە تەکنەلۆجیا دەستی گرتووە بەسەر سەرجەم چەمکەکانی ژیاندا هەرچەندە تەکنەلۆجیا سوودەکانی زیاترە لە زیانەکانی بەڵام دەکرێت و کوشندەو زیانبەخش بێت لەکاتی شۆفێریکردندا ئەمەش بەهۆی سەرقاڵبوونی شۆفێر و بێ ئاگابوونی لە ڕەوشی ڕێگاوبان کە بێگومان دەبێتە هۆکاری ڕووداوی هاتوچۆ و چەندین ڕووداوی لەو جۆرە تۆمار کراون کە دواجار تەنها بە زیانی خۆیان و سەرنشینەکانیان و چواردەوریان کۆتایی هاتووە، بەهیواین هەمووان بیر بکەینەوە لە مەترسییەکانی شۆفێری و بەشێوەیەکی سەلامەت شۆفێری بکەین.

من وەک ئەفسەرێکی هاتوچۆ پێم خۆشە چەند ڕێنماییەک بدەمە شۆفێران و خوێنەرانی ئەم بابەتە بەهیوای سوود بینی

1. هەوڵ بدەن لە بەیانیانی زوودا یاخود ئێوارانی درەنگ کاتێک پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە سەفەرەکانتان ئەنجام بدەن.

2.پێویستە ساردکەرەوەی ئوتومبیلەکانتان کار بکات

3. لەکاتێکدا دەچنە پشتی سوکان و دەبنە شۆفێر خۆتان بەدووربگرن لە هەموو جۆرە موناقەشەیەک و سەرقاڵبوونێک، تەنها ئاگاداری ڕەوشی ڕێگاوبانەکان بن و هەوڵی کۆنترۆلکردنی ئوتومبیلەکانتان بدەن بۆ ئەوەی بەدووربن لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ.

4.هەمیشە مەرجی توندوتۆڵی ئوتومبیلەکانتان با تەواوبێت بەتایبەتی (سوکان، برێک، ستۆپ، تایە، لایت، ڕۆت، بۆڵت)و هتد.

5. نابێت تایەی ئوتومبیلەکانتان زیاد لە پێویست هەوای تیادا بێت.

6. تۆ وەک شۆفێر بەرپرسیاریت لەکاتی شۆفێریکردندا پیویستە بەو خێراییە بڕۆیت کە لەسەر شەقامەکە بۆت دیاریکراوە، شۆفێریکردن لەناو شارەکان (30.40.50.60) کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا وە لێخوڕین لە دەرەوەی شارەکان (70.80.90.100) کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا.

7. تۆی شۆفێر پێویستە هەموو کات ئەوەت لەبیربێت نابێت تێپەڕاندنی هەڵە ئەنجام بدەیت

8. تۆ شۆفێری دەکەیت بۆ شەڕو کێشە لەسەر شەقامەکان نیت، لەبەر ئەوە هەوڵ مەدە شۆفێرانی و تەنیشت و بەرامبەرتان بێزار بکەن

9. لەکاتی شۆفێریکردن مۆبایل بەکارمەهێنن، ئەم ڕێنماییە زۆر دووبارەمان کردۆتەوە بەڵام هێشتا ئەم جۆرە سەرپێچییە دەکرێت چونکە ناکرێت شۆفێر لەیەک کاتدا دوو کار ئەنجام بدات.

10. هیچ کات بە کەمتەرخەمی یان لاساری مانۆڕی شۆفیری ئەنجام مەدەن.

هیوادارم هەمووتان یاساو ڕێنماییەکانی هاتوچۆ جێبەجێ بکەن و بەدووربن لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ.

نووسینی

ڕائیدی هاتوچۆ

هەڤاڵ محمد ئەمین

لێپرسراوی بنکەی هاتوچۆی عەربەت

1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

5
6
7
8
9
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

10
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

11
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
13
14
15
16
17
18
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

19
20
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft