ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

2021-11-16     2371

بەگشتی ئەو بۆچوونە ڕەتدەکەمەوە کە پێیوابێت ڕووداوەکانی هاتووچۆ دەگەڕێنەوە بۆ خراپی ڕێگاوبانەکان، بەپێچەوانەوە، زۆری و کەمی ڕووداوەکان پەیوەستە بە ژیری شۆفێرە بەڕێزەکانەوە، کە ئێمەی هاوڵاتی دەزانین ڕێگاوبانەکان خراپن و بۆ ئەوە نەگونجاوە لەخێرایی ناپێویستدا شۆفێری بکەین، کەواتە هەڵەکە لەخراپی شەقامەکەدا نییە بەڵکو لەژیری شۆفێردایە پێش شەقام، هەمووان دەزانین ڕێگاکانی هەرێمی کوردستان وەک پێویست نین، ئەی بۆچی شۆفێر ئەمە لەپێشچاو ناگرێت؟! بەواتایەکی سادە شۆفێرە بەڕێزەکانی ئێمە ژێری پێش زەرووریەتەکانی خۆیان ناخەن لەپێناو سەلامەتی خۆیان و هاوڵاتیانی دیکەشدا.

وەک دروشمێکی هاتووچۆ کە دەگوترێت شۆفێری (زەوقە، هونەرە، حەزە) کەواتە پێویستە شۆفێرە بەڕێزەکان خراپترین ڕێگا بە هونەرمەندانە تێبپەڕێنن، بڕیارنییە سروشت ڕێگاوبانەکانی ئێمەی لەئەزەلەوە کردبێتە ڕێگای مەرگ! وەک ئەوەی ئێستا موستەڵەحێکی باوی ناو کۆمەڵگایە، بەپێچەوانەوە ئەوە ئێمەی مرۆڤین ڕووداوەکانی پێشتر ناکەین بە پەندو ئەزموون بۆ خۆمان و ئەوەندە سەرکێشیمان بەمەرگی خۆمانەوە کردووە هەر ڕۆژەی کەسێک و خێزانێک ڕووبەڕووی ئەم مەرگە دەبنەوەو تووشی بەڵای ڕووداوەکانی هاتووچۆ دەبنەوە.

یەکێک لەخاڵە نەرێنییەکانی نێوان شۆفێر و ڕێگاکانی هەرێمدا ئەوەیە؛ شۆفێرەکانی ئێمە دەزانن ڕێگاکان خراپە و لەئاست پێویستیدا نین و خراپی ڕێگاکان دەکەن بەهۆکاری یەکەمی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، بەڵام لەم پرسەدا کەمترینجار قسە لەژیری و ئاوەزی شۆفێر دەکرێت، کارەسات لەوەدایە شۆفێرە بەڕێزەکان دەزانن ڕێگاکانمان وەک پێویست نیین بەڵام هێشتا سەرکێشی تێدا دەکەن و خێراییان لەخێرایی یاسایی گەلێک زیاترو زۆرترە.

هەموو ڕووداوێکی هاتووچۆ لینکێکی ڕاستەوخۆی بەژیری شۆفێرەوە هەیە، لانی کەم شۆفێرە بەڕێزەکان لەو خاڵەدا هاوڕان کە ئۆتۆمۆبێل ئاسن و تایەیە و زەمانەتی نییە، کەچی ئەم بڕوایە هەمیشە بۆخۆیانی ناکەن بە وانە و پەند و بیانووی دیکە دەهێننەوە بۆ ڕووداوەکانی هاتووچۆ.

بەئەندازەیەکی زۆر، لەگەڵ ئەو بۆچوونە هاوڕام دووسایدکردنی ڕێگاوبانەکان ڕووداوەکانی هاتووچۆ کەمتر دەکاتەوە، بەڵام ئەی زەمانەت چییە کە دووسایدکردنی شەقامەکان هۆکار نابێت بۆ ئەوەی شۆفێرەکان تیژڕەوتر بن؟! بۆیە شەقامەکان یەک ساید بن یان دوو ساید، شۆفێری ژیرییە و ڕاستەوخۆ پەیوەستە بەژيری مرۆڤەوە، بۆئەوەی ئۆتۆمۆبێلێک لەکۆنترۆڵ دەرنەچێت، پێویستە ژیری شۆفێر لەکۆنترۆڵ دەرنەچێت.

بەهیچ شێوەیە بیانوو بۆ ئەو خراپی و کەموکورتیانە ناهێنمەوە کە لە شەقام و ڕێگاوبانەکانی کوردستاندا هەیە، بەڵام ڕەوایەتیش نادەم بە تیژڕەوی شۆفێرەکان لەکاتێکدا خۆیان دەزانن ڕێگاکانمان خراپە و سەرکێشی لە ڕێگایەکی خراپ و پڕ مەترسیدا هەڵەیە و کارێکی سەرشێتانەیە.

 

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد


1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
4
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

5
6
7
8
9
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

10
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

11
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
13
14
15
16
17
18
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

19
20
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft