بەهمەن عبداللە مجید

2015-06-23     5090


مرۆڤ هەمیشە هەوڵی داهێنان ئەدات و سەرجەم داهێنانەكانی بۆ خزمەتی مرۆڤایەتیە، یەكێك لە داهێنانەكانی مرۆڤ ئوتومبێلە، ئەگەر خوێندنەوەیەك بكەین بۆ بەكارهێنانی ئوتومبێل لەلایەن مرۆڤەوە دەبینین كە بۆ خۆش گوزەرانی داهێنراوە، بەڵام بزانین ئەو كارەساتانە چین كە ئوتومبێل بۆ مرۆڤی دروست كردووە:
1.    رووداوەكانی هاتوچۆ/ ساڵانە 1.200.000 كەس بە ڕووداوەكانی هاتوچۆ لەجیهاندا گیان لەدەست ئەدەن 54.000.000 كەس بریندار دەبن 5000.000 كەس كەم ئەندام ئەبن.
2.    پیس كردنی ژینگە/ بەپێی توێژینەوەكان ئوتومبێل بەڕێژەی 60% هۆكاری پیس بوونی هەوایە لەجیهاندا، هەر یەكێكیش لەو گازە ژەهراویانە هۆكاری سەرەكی یە زۆرێك لە نەخۆشیە كوشندەكان .
3.    زیانی ئابوری/زیانە ئابوریەكانی رووداوی هاتوچۆ لەجیهاندا ساڵانە لە بودجەی وڵاتێكی زەبەلاحی پێش كەوتوو زیاترە هەرچەندە ئاماری ورد لەبەردەستدا نیە بەڵام زیانە ئابوریەكانی ئوتومبێل دوولایەنەیە كە لێرەدا بە دوو خاڵ باسیان دەكەین:
أ‌.    ئەو زیانانەی كە لەئەنجامی رووداوەكانی هاتوچۆ دەبێتە هۆی تێك شكاندنی ئوتومبێل و ڕێگاوبانەكان و دارو درەخت و ستونی كارەباو هەتا دوایی.
ب‌.    ئەو تێچونە كە بۆ كەرتی تەندروستی ئەو كەسانەی كە تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبن، لە چارەسەركردنی سەرەتایی و نەشتەرگەری و دواجار ئەگەر  ڕووداوەكە بووە هۆی كەمئەندام بوون و دابین كردنی بیمەی كۆمەڵایەتی هەرچەندە ئەم لایەنە لەوڵاتی ئێمە بەپێی پێویست دابین نەكراوە.
4.    لایەنی كۆمەڵایەتی / كاتێك مرۆڤ تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت كە ئەنجامەكەی مرۆڤ  بریندار یان كەمئەندام بوون یان گیان لەدەست دانە، كە بێگومان ئەمە كاریگەری خراپی كۆمەڵایەتی هەیە،لەسەر خێزان و كە خۆی دەبینێتەوە لە گیان لەدەستدانی كەسێك كاریگەری خراپی دەبێت و خێزان دەخاتە بارێكی قورسی دەرونی كە ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانە خاوەنی چەند مناڵێك بوون یان كەسێكی گرنگی لەناو كۆمەڵگاكە ون بوون، هتد. دنیایان بەجێ‌ هێشتوە. كە دواجار هەموو ئەمانە ئەو كاریگەریە خراپە كۆمەڵایەتیانەن كە بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆ تووشمان دەبێت.
ئەوخاڵانەی لەسەرەوە بەگشتی زیانەكانی ئوتومبێلن لەگەڵ ئەوەشدا مرۆڤ تازە ناتوانێ‌ دەست بەرداری ئوتومبێل ببێت، بەڵام دەكرێ‌ پلان و ئامادەكاری تەواو بكەین بۆ كەمكردنەوەی زیانی هەر یەكێك لەو خاڵانە كە خۆی لە دوو پلانی سەرەكی دا دەبینێتەوە.
1.    بەهەموو شێوەیەك كاربكەین بۆ كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ ئەویش بە:
•    پەیڕەویكردنی سیستەمێكی باش بۆ پێدانی مۆڵەتی شۆفێری.
•    باش كردنی رێگاوبانەكان و نەهێشتنی شەقامی دوو ئاراستە.
•    چاودێری كردنی شۆفێران لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و بوونی سزایەكی توند بۆ سەرپێچی كاران.
•    بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لەناو كۆمەڵگادا.
2.    پیس كردنی ژینگە/ كاربكرێت بۆ هاوردەكردنی ئەو ئوتومبێلانەی كە دۆستی ژینگەن و ناچاركردنی شۆفێران بە چاكردنی ئەو ئوتومبێلانەی كە دوكەڵ دەكات بەدانانی فیلتەری پاك كردنەوەی دووكەڵ لەناو دووكەڵ كێشی ئوتومبێل واتە (صاڵنصا).
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەك.

نووسینی
ملازمی دووی هاتوچۆ (بەهمەن عبداللە)
1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
19
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

20
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft