بەهمەن عبداللە مجید

2015-10-05     5223
منداڵ نه‌وه‌ی داهاتوی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كه‌، گرنگی دان به‌ سه‌لامه‌تی و دابین كردنی ژیانێكی باش، نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستمان بۆ به‌رهه‌م دێنێت، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئێمه‌ باسی ده‌كه‌ین سه‌لامه‌تی هاتوچۆیه‌ (15/9) ی هه‌موو ساڵێك ده‌رگای قوتابخانه‌ ده‌كرێته‌وه‌. ئه‌م ساڵ ته‌نها له‌ سنوری پارێزگای سلێمانیدا (1302) خوێندنگای بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ كه‌ (355.513) خوێندكار وانه‌ی تیادا ده‌خوێنن واته‌ له‌ قۆناغی سه‌ره‌تاییدا به‌شێكی زۆری ئه‌م خوێندنگایانه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌ سه‌ره‌كیه‌كانن كه‌ بێگومان مه‌ترسی له‌سەر ژیانیان هه‌یه‌، بابزانین ئاماره‌كان له‌سه‌ر منداڵان چیمان پێ‌ ده‌ڵێن.
* له‌ساڵی 2013 له‌كۆی 220 كه‌س كه‌ به‌ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ له‌نێویاندا (38) منداڵیان كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 1 ساڵ تا 14 ساڵان بووه‌.
* له‌ساڵی 2014 له‌كۆی 140 كه‌س کە به‌ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ (23) كه‌سیان منداڵ بوون.
* له‌ حه‌وت مانگی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا له‌كۆی (134) كه‌س كه‌ به‌رووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ (18) مناڵ بوون.

واته‌ به‌كۆی گشتی له‌ماوه‌ی دوو ساڵ و حه‌وت مانگ (79) مناڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ به‌ ڕووداوی هاتوچۆ له‌ پارێزگای سلێمانی، كه‌ به‌شێكی زۆریان له‌ڕێگای قوتابخانه‌ تووشی ڕووداو بوون، ئه‌م منداڵانه‌ باجی هه‌ڵه‌یه‌كیان داوه‌ كه‌ ئه‌وان بكه‌ره‌كه‌ی نه‌بوون ئه‌وان ته‌نها خه‌ونیان به‌ یاری منداڵان و قوتابخانه‌ و كتێب و بوكه‌ شوشه‌وه‌ ده‌بینی. ئه‌وان ئومێدی دایك و باوكیان بوون ئه‌وان باوه‌شیان بۆ ئوتومبێله‌كان ده‌كرده‌وه‌ وایان زانی كه‌ هاتووه‌ یارییان له‌گه‌ڵ بكات بێ‌ ئاگا له‌وه‌ی كه‌ هاتووه‌ خه‌ونه‌كانیان له‌گۆڕ بنێت، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین له‌سه‌ر كاره‌ساته‌كان تێبگه‌ین كه‌ هه‌ڵه‌كان چ كاره‌ساتێك به‌رهه‌م ده‌هێنن بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر تۆی شۆفێر به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵا منداڵاندا بكه‌ی، رێنماییه‌كانی هاتوچۆ جێ‌ به‌جێ‌ بكه‌ی به‌م شێوازه‌:
1.    له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌كاندا خێراییه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵان وه‌كو تۆی شۆفێر كه‌ خاوه‌نی مۆڵه‌تی شۆفێریت و وانه‌ت خوێندووه‌ مه‌ترسیه‌كان پێ‌ نازانێت.
2.    كاتێك منداڵێكت بینی ئوتومبێله‌كه‌ت بوه‌ستێنه‌ تا ئه‌په‌ڕێته‌وه‌.
3.     له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی منداڵ به‌ ئوتومبێل كورسی تایبه‌تی بۆ به‌كاربهێنه‌.
4.    پێویسته‌ له‌سه‌ر قوتابخانه‌كان منداڵان ڕابهێنن كه‌ چۆن له‌ شه‌قام ده‌په‌ڕێته‌وه‌.
به‌و هیوایه‌ی كه‌ له‌ساڵانی داهاتووی خوێندندا كه‌متر گوێمان له‌ ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ و كوشتنی خه‌ونی منداڵه‌ چاوگه‌شه‌كانمان بێت.

نووسینی : ملازمی یەکی هاتوچۆ
بەهمەن عبداللە مجید
ئەفسەری بەشی ڕاگەیاندن
1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

19
20
© 2022 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft