عه‌بدولكه‌ریم ئیسماعیل

2022-02-03     2086

له‌ئێستادا كۆمه‌ڵێك ئاڵنگاری به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی گرتووه‌، له‌وانه‌ كۆچ گۆڕانی كه‌ش‌و هه‌واو گه‌رمبونی گۆی زه‌وی به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر، وه‌كو توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كانی شاره‌زایان‌و زانایانی بواری ناساو گه‌ردونناسی باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، دواتر بونی ئه‌م ڤایرۆسه‌ نوێیه‌ی كۆرۆنا له‌م سه‌ده‌یه‌دا به‌هه‌موو جۆره‌ گۆراوه‌كانیشه‌وه‌، یه‌كێكی دیكه‌ش له‌ئاڵنگاریه‌كان مرۆڤ خودی خۆی پێكیده‌هێنێت، ئه‌ویش نانه‌وه‌ی كاره‌سات‌و پیسكردنی ژینگه‌و ئاوو هه‌واو خاكه‌كه‌یه‌تی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌، له‌مانه‌ش دژوارترو سامناكتر ئه‌و ملیاره‌ها تۆنه‌ ژه‌هرو كاربۆن‌و ده‌رهاویشته‌ گازیانه‌یه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌نجامی كارگه‌ بێ‌ فلته‌رو پاڵێوگه‌ی نایاسایی‌و مۆلیده‌ی بێ‌ شومارو سوته‌مه‌نی به‌تایبه‌ت به‌نزینی ئۆكتان نزم دوچارمان ده‌بێت، له‌هه‌مووی خراپتر به‌سیاسه‌تكردنی پرسی ژینگه‌یه‌ كه‌ ئێستا ململانێی زلهێزه‌كان واده‌كات كه‌ وڵاته‌ پیشه‌سازییه‌ زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌كو (ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا- چین- هندستان‌و ئیتاڵیا)و ئه‌وانی تر ركابه‌ری بكه‌ن و ژینگه‌كه‌مان پیستر ده‌كه‌ن له‌پێناو ئابوری به‌هێزترو قازانجی زیاتر ئه‌له‌منیۆم‌و پۆڵای زیاتر خه‌ڵوزو ئاسن‌و كانزای زیاتر به‌رهه‌م دێنن‌و له‌پیشه‌سازیه‌كانیاندا به‌رهه‌می ده‌هێنن، وێرای در‌وستكردنی ملیۆنان ئۆتۆمبێل كه‌ تاوه‌كو ئێستا جگه‌ له‌چه‌ند وڵاتیك كه‌ به‌رهه‌می ئۆتۆمبێلی كاره‌باییان نمایش كردووه‌و كار بۆهه‌نگاونان ده‌كه‌ن له‌داهاتودا كه‌ وه‌به‌رهێنان بكه‌ن‌و ئه‌م پیشه‌سازیه‌ والێبكه‌ن به‌وزه‌ی پاك ئیش بكات، به‌وته‌ی (عه‌بدولره‌حمان سدیق) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاكردن‌و پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێم) ساڵانه‌ مرۆڤایه‌تی به‌ئه‌نقه‌ست‌و بێ‌ ئه‌نقسه‌یت واته‌ كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه‌ ساڵانه‌ 50ملیار تۆن گازی ژه‌هراوی ده‌كه‌نه‌ ژینگه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌وته‌ی خۆی زیانه‌ بۆهه‌ساره‌كه‌مان، چونكه‌ ژینگه‌ جوگرافیای نیه‌و سنور نازانێت، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆرێكه‌وتننامه‌ی كه‌ش‌و هه‌وای (پاریس) له‌سه‌رده‌می بایدندا، ئه‌مریكاو روسیاو چین به‌ڵێنیانداوه‌ كه‌ بڕی كاربۆن كه‌ پیسكه‌رێكی سه‌ره‌كی ژینگه‌یه‌، تاوه‌كو ساڵی 2050 كه‌مبكنه‌وه‌ به‌رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو ، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌توانێت هیچ نه‌بێت به‌قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و ئۆتۆمبیَلانه‌ی كه‌ پیسكه‌ری ژینگه‌ن، به‌شداربێت له‌پاكراگرتنی لانی كه‌می ژینگه‌كه‌مان، یان به‌هه‌مواری یاسای ژماره‌ 86ی هاتوچۆی ساڵی 2004 كه‌ سزای قورس بۆئه‌و خاوه‌ن ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌ربكه‌ن، كه‌ به‌دوكه‌ڵی ره‌ش‌و شین ژینگه‌كه‌مان پیس ده‌كه‌ن‌و هه‌ناسه‌ی شۆفێران‌و پیاده‌ره‌وانیش سوارده‌كه‌ن.

 

نووسینی ڕێپێدراوی هاتوچۆ 
عه‌بدولكه‌ریم ئیسماعیل 
















1
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

2
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
4
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

5
6
7
8
9
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

10
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

11
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
13
14
15
16
17
18
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

19
20
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft