هەڵات صابر سعید

2013-10-30     13462

بەپێی ئامارەکان شۆفێرە گەنجەکان زۆرترین کەسن کە رووبەڕووی رووداوی هاتوچۆ دەبن وەبەپێی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رووداوی هاتوچۆ بەهۆکاری سەرەکی دادەنرێت بۆ گیان لەدەستدانی گەنجان کە لەنێوان تەمەنەکانی (10-24) ساڵن، وە ساڵانە 400.000 گەنج لەخوار تەمەنی 25 ساڵ بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە گیان لەدەست دەدەن.

یەکەم: بێ ئاگابوون لە شۆفێری کردن
زۆرکات شۆفێرە گەنجەکان و هەرزەکارەکان لەکاتی شۆفیری کردندا سەرقاڵ دەبن بەکارێکی ترەوە وەک قسەکردن - ناردنی کورتەنامە - خەریک بوون بە تەسجیل و کاسێتی ئوتومبیلەکەوە، کەئەمانە هەمووی دەبێتە هۆی لەبیرچوونەوەی شۆفێر بەکارە سەرەکییەکەیەوە کە شۆفێرییە، وەئەمەش دەبێت هۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵکردنی ئوتومبیلەکەی.

دووەم: سەرکێشی
زۆربەی شۆفێرە هەرزەکارەکان حەزیان لەسەرکێشی و شکاندنی یاساکانی هاتوچۆیە لەکاتی شۆفێری کردندا، وە مەبەستیان لەم کارەشی ڕاکێشانی سەرنجی دەوروبەرە بۆخۆیان، بۆ نموونە گوێ نەدان بە هێماکانی هاتوچۆو پابەند نەبوون بە هێماکان و ڕێنمایی و ئاماژەکانی هاتوچۆ.

سێیەم: خێرایی لەڕادە بەدەر
زۆربەی زۆری شۆفێرە هەرزەکار و گەنجەکان فیلمە ئەکشنەکان و توندەکان کاریان تێدەکات و ئارەزووی لاسایی کردنەوەی ئەو فیلمانە دەکەن بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی هەبێت بەشۆفێری کردنەوە، وە خۆشیان ئارەزووی تیژڕەوی دەکەن بەبێ ئەوەی گوێ بدەن بەوەی کە ئوتومبیلەکانی تر بێزار دەکەن.

چوارەم: هەڵگرتنی سەرنشینی زیادە
کاتێک هەرزەکار و گەنجەکان دڵخۆش دەبن دەیانەوێت بارێکی نەشازو ژاوەژاو و بێزارکەر دروست بکەن کە ئەمەش زۆرکات لەکاتی لێخوڕینی ئوتومبیلەکانیاندا دەردەکەوێت کە سەرنشینێکی زۆر لەناو ئوتومبیلێکدان و گالتەو گەمە و هەندێ کار دەکەن کە زۆرکات شۆفێریش دەگرێتەوە کەئەمەش کاریگەری خراپی دەبێت بۆ سەرشۆفێر و لەوانەیە کۆنترۆڵی ئوتومبیلەکەی لەدەست بدات.

پێنجەم: شۆفێری کردن لەژێر کاریگەری مادە هۆشبەرەکان و خواردنە کحولییەکاندا
شۆفێری کردن لەژێر کاریگەری مادە هۆشبەرەکان و خواردنەوە کحولییەکان ئەبێتە هۆی ئەوەی شۆفێر ناتوانێت بینینێکی باشی هەبێت و دوورو نزیکی جۆری شەقامەکان بەباشی لەیەکتری جیابکاتەوە کەئەمەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ رووداوەکانی هاتوچۆ.

شەشەم: ناپاراستنی ماوەی سەلامەتی
یەکێکی تر لەهەڵە بڵاوەکانی شۆفێر نەبوونی ماوەیەکی گونجاوە لەنێوان خۆی و ئوتومبیلی پیش خۆیدا کەئەم حاڵەتەش لەلای شۆفێری گەنج بە روونی بەدی دەکرێت وەمەبەست لەم کارەیان خۆ دەرخستن و بێزارکردن و ترساندنی شۆفێرەکانی ترە.

حەوتەم: بەکارنەهێنانی پشتێنی دڵنیایی
پشتێنی دڵنیایی هۆکارێک بووە بۆ رزگاربوونی کەسانێکی زۆر کەلەسەر لێواری مەرگ گەڕاونەتەوە لەکاتی رووداوی هاتوچۆدا، لەبەر ئەوە بەکارنەهێنان و گوێ پێنەدانی یەکێکی ترە لە هەڵە کوشندەو گەورەکانی شۆفێر.

هەشتەم: گوێ نەدان و فەرامۆشکردنی فریاگوزاری سەرەتایی
زۆرجار لەبیرکردن و گوێ نەدان بە فریاگوزاری سەرەتایی بۆتە هۆکارێک بۆ خراپتربوونی بارودۆخەکان لەکاتی رووداوی هاتوچۆدا، ئەمەش یان بەهۆی نەزانین یان نەبوونی کەل و پەلی فریاگوزاری سەرەتاییەوە بووە، وە ئەمەش پیویستە لە خوێندنگەکان و لەڕێی کردنەوەی خولی تایبەت و هۆکارەکانی راگەیاندنەوە بگەیەنرێت بە هاوڵاتیان بەگشتی شۆفێران بەتایبەتی.

نۆیەم: شۆفێری کردن بەخەوالویی و بێتاقەتی
زۆرکات شۆفێر بەتایبەت گەنجەکان بێزارن یاخود خەواڵوون و شۆفێری دەکەن وەبەردەوام دەبن وە پشوو نادەن بەخۆیان جالەبەر هەر هۆکارێک بێت، کەئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵ کردنی ئوتومبیل و مەترسیدارترین هۆکارە بۆ رووداوەکانی هاتوچۆ.

دەیەم: هەلبژاردنی ئوتومبیلی نەگونجاو و خراپ
زۆربەی شۆفێرە گەنجەکان تەنها بە رووکەش ئوتومبیل هەڵدەبژێرن واتە گوێ نادەن بە کوالێتی و باشی ئوتومبیلەکانیان کەئەوەش کێشەی گەورەیان بۆ دروست دەکات لە ڕێگاوبانەکاندا، چونکە درک کردن بەباشی ئەو ئوتومبیلەی بەکاری دێنن یەکێکی ترە لەبابەتە گرنگەکان کەدەبێت شۆفێر گرنگی پێبدات.

نووسینی/ نەقیبی هاتوچۆ
   هەڵات صابر سعید
1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
19
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

20
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft