ئەمین صاڵح محمد

2013-11-17     4855
17/11 هه‌موو ساڵێك له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ دیاری كراوه‌ وه‌ك رۆژی قوربانیانی هاتوچۆ، دیاری كردنی رۆژێكی ساڵ له‌و ئاسته‌دا خۆی له‌خۆیدا گرنگی و تێڕوانینی un و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌رئه‌خات له‌سه‌ر هاتوچۆو لێكه‌وته‌كانی، به‌نده‌ له‌ نوسینێكی ترمدا كه‌ له‌ سایتی هاتوچۆدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌ناوی (هاتوچۆ ده‌ردێكی لۆكاڵی یان گرفتێكی جیهانی) له‌وێدا به‌وردی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی مردن به‌ ڕووداوی هاتوچۆ و ناساندنی گرفته‌كه‌ وه‌ك گرفتێكی نێوده‌وڵه‌تی باسم كردووه‌، بۆیه‌ به‌پێویستی نازانم جارێكی دی له‌مه‌ڕ قوربانیانی هاتوچۆ لێره‌دا بدوێم.
له‌كوردستاندا، هێنده‌ی سه‌رنج ئه‌ده‌م له‌ زۆرینه‌ی یاده‌ گلۆباڵ و لۆكاڵیه‌كانیشدا، له‌بواره‌ جیاجیاكانی په‌یوه‌ست به‌ كورده‌واری و مرۆڤایه‌تی یه‌وه‌، یادێكی به‌ڕێكه‌ری نمایشكارانه‌ی له‌ كۆڵ خۆ كه‌ره‌وه‌ ئه‌بینم، له‌ زۆرینه‌ی باردا كه‌رنه‌ڤاڵی و هیچی تر!! لایه‌نه‌كانی به‌شدار بوو وپێك هێنه‌ر ئه‌كرێ‌ له‌ یادێكی وادا، كۆی سیسته‌می هاتوچۆدا بخه‌یته‌ ژێر شیكاری خۆمانه‌وه‌، به‌ قازانجی به‌ده‌ست هێنانی ئاینده‌یه‌كی باشتر له‌وه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌.
ئه‌شێ‌ ئه‌و پرسیاره‌ بكه‌یت ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك سوید، ته‌نها ده‌وڵه‌تێكه‌ خه‌ونی یه‌ (سفر) كردنی مردن به‌ رووداوی هاتوچۆی هه‌یه‌؟ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م خه‌ونه‌، ئه‌وان چییان كردووه‌؟ له‌ ئاستی ده‌وڵه‌ت دا چ پلانێك له‌ ئارادایه‌؟ نه‌خشه‌ ڕێگای خه‌ونی به‌ سفركردن چی یه‌؟ رۆڵی میدیاكان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و تاك و دام و ده‌زگاكانی تر چین؟
ئه‌ی ئه‌شێ‌ كرده‌واریمان خه‌ونێكی وای هه‌بێ‌؟ كێ‌ هه‌ڵگری ئه‌م خه‌ونه‌یه‌؟ حكومه‌ت یان كۆمه‌ڵگا؟ له‌ بارێكی وادا حكومه‌ت ئه‌بێ‌ چی بكات؟ هاوڵاتیان چ ئه‌ركێكیان ئه‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ؟ رۆڵی و ئه‌ركی هه‌ریه‌كه‌ له‌ شاره‌وانیه‌كان، رێگاوبانه‌كان، دادگاكان، نه‌خۆشخانه‌كان چی یه‌و ئایا له‌ ئاستی پێویستدا بوون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مردن به‌ ڕووداوی هاتوچۆ؟ رووناك كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان، پلانی شارسازی و نه‌خشه‌ی فراوان كردنی شاره‌كان هاوتاو هه‌ماهه‌نگی هاتوچۆیه‌كی باشتره‌؟.
میدیاو میدیاكاران و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ئه‌بێ‌ چی بكه‌ن، رۆڵیان چی یه‌؟ كۆی میدیای كوردی له‌م ڕووه‌وه‌ له‌ ئاستی پێویستدا بووه‌؟.

باج و داهاته‌كانی هاتوچۆ له‌ ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌ هاتوچۆیه‌كاندا بوون بۆ هاوڵاتیان؟. چ پلانێك هه‌یه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌رێم مۆدێرنیزه‌ بكرێت و هاوتا و هاوشانی پێشكه‌وتنه‌كانی كورده‌واری  بڕۆن؟.
ئایا ده‌كرێ‌ به‌ ته‌كنیكی كۆن چاره‌ی گرفتێكی نوێ‌ بكه‌ین؟. ئه‌ز هێنده‌ی ئاگادار بم حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئاستی باش كردن و چاكردن و فراوان كردنی ڕێگاو شه‌قامه‌كان له‌م دووساڵه‌دا به‌تایبه‌تی گوڕێكی باشی داوه‌ته‌ به‌ر خۆی، تا له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ببینه‌ خاوه‌نی تۆڕێكی ڕێگاوبانی نوێ‌، ڕێگای نوێ‌ هه‌نگاوی هاتوچۆیه‌كی ته‌ندروسته‌، وه‌ك چۆن دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌كان پێویستن، به‌ڵام ئامێری پزیشكی نوێ‌ و پێگه‌یاندنی پزیشكی شاره‌زاو نوێ‌ پێویستره‌. له‌ هاتوچۆشدا هه‌مان چه‌شنه‌، به‌بێ‌ نوێكردنه‌وه‌ی كۆی به‌شداربوانی سیسته‌می هاتوچۆ ئامانجه‌كه‌مان كورت ئه‌هێنێ‌. له‌ پێش هه‌موانیشدا باشكردنی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆكانی هه‌رێمه‌، چ له‌ پێداویستیه‌كانی بیناو ته‌كنه‌لۆژیای نوێ‌ ی ترافیكی، و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری هاتوچۆی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان و باشكردنی ژیانیان، كه‌ شایسته‌ی مرۆڤێكی پڕ ئه‌رك و ئه‌رك قورس و سه‌رده‌مانه‌ بێت.

رائیدی هاتوچۆ
ئەمین صاڵح محمد
1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
19
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

20
© 2022 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft