هەرێم عثمان کەریم

2013-11-25     7423

ئەوەی وای لێکردم قسە لەسەر ئەم پرسە بکەم درککردنم بوو بەبونی ئەم دیاردەیە ئەویش کێشەی نێوان شۆفێرە لەگەڵ ئەفسەرو کارمەندانی هاتوچۆدا لەسەر شەقام و ڕێگەوبانەکان کە لەئێستادا کۆژانی گەورەی ئەفسەرو کارمەندانە، ئەگەر سەیری ئەرشیفی هەر بنکەیەکی پۆلیس بکەین بەدەیان کەسی تیادایە باس لە کێشەی ئەم دوانە دەکات وە بە لێخۆش بوونی لایەنی هاتوچۆ لەشۆفێرەکە کۆتایی هاتووە، کەم شۆفێر هەیە تا ئێستا لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیلدا لەگەل کارمەندێکی هاتووچۆدا ڕووبەڕوو نەبوبێتەوە بەتایبەت لەکاتی سەرپێچی کردندا،
ئەوەی کێشەی گەورەیە لەم سیستمەدا دیاری نەکردنی چۆنێتی مامەڵەی شۆفێرە لەگەڵ ئەفسەرو کارمەندانی هاتوچۆ لەسەر شەقامەکان کە چۆن ئەم پەیوەندیە ڕێک بخرێ بەیاسا لەنێوانیاندا، سنوورەکانی شۆفێر تا کوێ بێت ، دەسەڵاتەکانی لایەنی هاتوچۆ تا کوێ بێت بەرامبەر بە شۆفێر.
بەنموونە: زۆرێک لەووڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا کاتێک کارمەندێکی هاتوچۆ لێپرسینەوە لەگەڵ شۆفێرێک دەکات لەلای ڕاستی شەقامەکەوە دەوەستێت بێ ئەوەی لە ئۆتۆمۆبیلەکەی دابەزێت لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت، هەمان وێنە بێنینە بەر چاوی خۆمان بەڵام لەم شەقامانەی خۆمان بێ قەیدو شەرت شۆفێرەکە دادەبەزێت وە زۆر جار ئەو سەرنشینانەی لەگەڵیدان ئەوانیش دادەبەزن ولەم بەینەدا چەندین قسەی خێری تیادا دەکەن، ئەگەر کاکی شۆفێر توانی دڵی کارمەندەکە نەرم بکات و لێی خۆش بێت ئەوا سوپاسی دەکات .. خۆ ئەگەر هاتو ئەمە ڕووی نەیاو بەپێچەوانەوە بوو ئەوا کارمەندی داماو ڕوبەڕوی چەندین قسەو زۆر جار هەڕەشەو لێدان و سوکایەتی پێکردن دەبێتەوە.
هۆکاری زۆر هەن دەبنە هۆی ئەم بەریەککەوتنانە لەوانە: ئەنجامدانی سەرپێچییەکی زۆر لەلایەن شۆفێرانەوە کە هەنووکە بووە بە دیاردە، حەز نەکردنی تاکی کوردی بە یاساو ڕێنماییەکان وە خۆدزینەوە لێیان بەتایبەت لەبواری هاتوچۆ، هەروەها هۆشیاری شۆفێر بەرامبەر بەیاساو ئەفسەرو کارمەندانی هاتوچۆ، لایەنێکی تر کە لایەنی دەروونییە ئەویش لەئاستی ڕۆشنبیری و جۆری کەسێتی ئەو شۆفێرە خۆی دەبینێتەوە کە تا چەند کەسێکی ئارام و لەسەر خۆیە تا چەند بە دەروونێکی ئارام و تەندروستەوە مامەڵە لەگەڵ کەسێکی یاسایی دا دەکات.هاتوچۆی هەرێم پێویستە چەند ڕێو شوێنێک بگرێتەبەربۆ کەم کردنەوەی ئەم دیاردە نەخوازراوە، لەوانە برەودان بە پڕۆگرامی هۆشیاری هاتوچۆ لە میدیا بینراو و بیستراوەکانەوە بۆ بەئاگا هێنانەوەی شۆفێران هەروەها دانانی یاساو ڕێنمایی تایبەت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بۆ شۆفێران بە ئامانجی دیاری کردنی سنووری ڕەفتارو گوفتاریان لەو ساتانەدا؛ لایەنێکی تر کە پێویستە گۆڕانکاری تیادا بکرێ سزاکانە کە پێویستە توندتر بکرێ وەک لێسەندنەوەی مۆڵەت بۆ چەند ساڵێک هەروەها لێسەندنەوەی بڕە پارەیەک کە یارمەتی دەربێت بۆ دووبارە نەکردنەوەی ئەم ڕەفتارانە. هەروەها پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بەئەفسەرو کارمەندانی هاتوچۆ و پێداچونەوەی ئەو یاسایانەی کە تایبەتە بە پاراستنی پێگەو کەرامەتیان لەناو کۆمەڵگەدا؛ کۆتا خاڵ کردنەوەی خولە بۆ ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆو هۆشیارکردنەوەیان لەڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە وە ئاشناکردنیان بە ئەزموونی وڵاتانی دیکە لەبواری هاتوچۆدا.

ملازمی هاتوچۆ
هەرێم عثمان کەریم

1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
19
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

20
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft