گه‌ردون عوسمان

2014-02-26     10287
ئێمه‌ وه‌کو شاره‌زایانی هاتووچۆ و ڕێخراوه‌کان که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی هاتووچوین و خۆمان به خه‌م خۆری ئه‌م بواره‌ ده‌ده‌نێت و هه‌میشه‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار که‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆکانه‌ ده‌که‌ین و له‌ میدیاکاندا لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار به‌وه‌ تاوان بار ده‌که‌ین که‌ که‌م ته‌رخه‌من و به‌ پێ پێویست ئه‌و ئه‌رکانه‌ی له‌سه‌ریانه‌ جێ به‌ جێ ناکه‌ن ، ئه‌مه‌ کارێکی باشه‌ هه‌تا سنوورێک !!! به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێت چه‌ند پرسیارێک بکه‌ین له‌ خۆمان ئایه‌ ئێمه‌ خۆمان چیمان کردوه‌ بۆ پێش خستنی ئه‌م بواره‌ و چ پرۆژه‌یه‌کی باشمان پێشکه‌ش کردوه‌ ؟! لام زۆر سه‌یره‌ هه‌ندێک که‌س به‌ ناوی جیا جیاوه‌ دێنه‌ سه‌ر میدیاکان که‌ باس له‌ قه‌یرانی هاتووچۆ ده‌که‌ن ده‌یبه‌ستنه‌وه‌ به‌ بابه‌تی داهاتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆکانه‌وه‌ و باس له‌ داهاته‌کانیان ده‌که‌ن !!! من پێم وایه‌ ئێمه‌ شاره‌زایانی بواری هاتووچۆین نه‌ک شاره‌زایانی دارایی !!! ئێمه‌ کاتێک ده‌توانین قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بکه‌ین که‌ پرۆژه‌ی زۆر باشمان پێبێت و لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار قبووڵی پرۆژه‌کانمان نه‌کات له‌به‌ر نه‌بوونی بڕی تێچوونی پرۆژه‌که‌ به‌ڵام هه‌تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ ئه‌مه‌ ڕووی نه‌داوه‌ که‌واته‌ باشتره‌ ئێمه‌ی شاره‌زایانی هاتووچۆ بیر له‌ چه‌ره‌سه‌ری قه‌یرانی هاتووچۆ بکه‌ینه‌وه‌ نه‌ک لایه‌نی مادیه‌که‌ی !!! کاری ئێمه‌ و هه‌موو ڕێخراوه‌کانی بواری هاتووچۆ یارمه‌تی ده‌رێکی هاوڕێیانمان بین له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆکان بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی قه‌یرانی هاتووچۆ به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له‌ ئێستادا جگه‌ له‌ دابه‌شکردنی پۆسته‌ر و به‌ستنی چه‌ند سیمینارێک چی کراوه‌ ؟؟؟ که‌ به‌ بڕوای من ئه‌م شێوازی کار کردنه‌ شێوازێکی کلاسیکی کۆنه‌ ده‌بێت هه‌موومان به‌شداری ڕاسته‌وخۆمان هه‌بێت له‌ پش خستنی ئه‌م بواره‌ بۆیه‌ من له‌ڕێگه‌ی ئه‌م نووسینه‌مه‌وه‌ پێشنیاری ئه‌نجوومه‌نێک ده‌که‌م بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆکان که‌ پێک هاتبێت له‌ که‌سانی شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموون وه‌کو ڕاوێشکارێک ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه‌ بتوانێت خزمه‌ت به‌م بواره‌ بکات و ئه‌و کاته‌ هه‌موومان ده‌توانین پێکه‌وه‌ به‌ره‌نگاری قه‌یرانه‌که‌ ببینه‌وه‌ و بڕیاری باش ده‌ربکه‌ین .
گه‌ردون عوسمان
1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
19
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

20
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft