به‌ختیار محمد عبدلله‌

2013-10-11     3699
ئەلکهول، یان لێخوڕین لەژێر کاریگەری ئەلکهولدا زۆر جار هەست بە خەو و هیلاکییەکی زۆر دەکەیت، بەڵام هۆکارە ترسناکەکانی ئەلکهول هەر ئەوندە نییە، ساڵانە (١٨٠-٢٠٠) هەزار مرۆڤ بەشێوەیەکی راستەوخۆ، یان ناراستەوخۆ لەژێر کاریگەری ئەلکهولدا گیان لەدەست دەدەن و دەبنە قوربانی، یان زۆر جار بۆ هەتا هەتایی کەمئەندام ئەبن.

بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان (١\٣) ی ئەم ئامارە لەنێو گەنجانی تەمەنی (١٨-٢٤) ساڵ پێکدێت.

ڕێژەی ئەلکهول لەخوێنداو کاریگەرییەکانی:
A- (٠،١ – ٠،٤) پڕۆمیل:
کاردانەوەیەکی درەنگترو درێژکردنەوەی ماوەی بریاردان و زیاتر باوەڕ بەخۆبوون.

B – (٠.٤ – ١.٠) پرۆمیل:
خواروخێچی لە قسەکردندا، نەمانی بینین لەکەنارەکانی چاودا و هەڵە لە خەمڵاندن.

C-  (١،٠ – ٢،٠) پڕۆمیل:
جووتبینی، ناڕێک و پێکی هەڵسوکەوت ، ناهاوسەنگی رۆیشتن ( تێکچوونی هاوسەنگی)

D- (٢،٠ – ٣،٥) پڕۆمیل:
کەوتنە ناو خەوێکی زۆر قورسەوە:

E  - (٣،٥ –٥،٠) پڕۆمیل:
ئەگەری جەڵدەو مردن.

چۆن دەکەوینە ژێر کاریگەری ئەلکهولەوە؟
کاتێک پەرداخیک بیرە، یان شەراب دەخۆیتەوە، وردە وردە کاردانەوەی لەسەر فەرمانەکانی مێشکت دەبێت، هەست بە خاوبوونەوەی کردارەکان دەکەیت، بەڵام کەمێک دڵخۆشتر دەبیت، ئەمە ئەو ئەلکهولەیە وات لێدەکات، بەڵام تۆ وا هەست ناکەیت کە کەوتبیتە ژێر کاریگەری ئەلکهولەوە، لێرەدا ترسێکی زۆر گەورە هەیە ئەگەر لێ بخوریت، ترسی گەورەتریش ئەوەیە، کە هەست بکەیت نەکەوتبیتە ژێر کاریگەری ئەلکهولەوە، چونکە ئەلکهولی زیاترت دەوێت  و بەمانەش تەواو نابێت، وردە وردە پێک لەدوای پێک هەستەکان زیاتر بەرەو مردن دەڕۆن، بەڵام پێش ئەوەی لەهەنگاوی یەکەم بترازێت وا پێویستە کەسێکی تر پێت بڵێت، یاخود خۆت دەست هەڵگریت لە خواردنەوە.
لە ڕووی (یـــاســـا)وە، کەی شۆفێر بە مەست (سەرخۆش) ئەژمار دەکرێت؟
ڕێژەی مەی ، ئەلکهول لەخوێندا: واتە ڕێژەی سەدیی ئەلکهول لە خوێندا ( Blood alcohol concentration – B.A.C)
زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپا کۆکن لەسەر مەلەی قەدەغەکردنی مەی خواردنەوە لەکاتی شۆفێریدا، رێژەکان دیاریکراوە بە ( ٠،٠٥) کەدەکاتە (٥٠) میلگرام مەی، یان ئەلکهول لەهەر (١٠٠) ملیلیترێک لەخوێن.. ئەم ریژەیەش کەمێک جیاوازی هەیە لەهەندێک وڵاتان، کەهەندێک (٠.٠٨) ، یان (٠،١٠)، بەڵام ئێستا و پاش فەراهەمبوونی رێژەو ئاماری زۆری  رووداوە کوشندەکانی بواری هاتوچۆ، وڵاتانی ئەوروپا ئەو هەنگاوە دەنێن کە ئەو ڕێژەیە کەم بکەنەوە بۆ (٠،٠٣).

رائیدی هاتوچۆ
بەختیار محمد عبداللە
1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
19
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

20
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft