بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
زمان
کوردی
عربي
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
منداڵان
بیروڕا
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
هه‌ڵه كوشنده‌كانی شۆفێر
مه‌ریوان محمد امین
2013-10-11    
4275
نه‌قیبی هاتوچۆ
مه‌ریوان محمد امین
شۆفێر ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌ڵگری به‌ڵگه‌نامه‌ی لێخوڕینه (اجازه السوق)، وه مۆڵه‌تی پێدراوه به لێخوڕینی جۆرێك له جۆره‌كانی سوار ڕه‌وه‌كان( المركبات)، به‌پێی جۆری مۆڵه‌ته‌كه‌ی.
سه‌ره‌ڕای بوونی مۆڵه‌تی لێخوڕین، پێویسته شۆفێر خاوه‌نی شاره‌زایی و لێهاتویی لێخوڕین ( مهاره القیاده) بێت، تابتوانێ به‌باشی ئه‌ركی خۆی وه‌كو شۆفێرێك به‌جێ بهێنێت، وه‌به‌شێوازێكی سه‌لامه‌تخوازانه ئوتومبیل یاهه‌ر سوار ڕه‌وێكی تر لێبخوڕێ. وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و ماڵی خۆی و ده‌وروبه‌ری دروست نه‌كات.
زۆربوونی رووداوه‌كانی هاتوچۆ و زیادبوونی قوربانییه‌كانی هه‌روه‌كو رۆژانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان روو ئه‌ده‌ن جێگه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستان و هه‌ڵوێسته‌كردنه، وه ئه‌وه‌مان لێ ئه‌خوازێ به‌دوای فاكته‌رو پاڵنه‌ره‌كانی بگه‌ڕێین و ده‌ست نیشانیان بكه‌ین تا سنورێك بۆ ئه‌و رووداوانه دابنێین و رێگری لێبكه‌ین.
فاكته‌ره‌كانی رووداوی هاتوچۆ هه‌رچییه‌ك بێت، ئه‌نجامه‌كانی هه‌رچۆنێك بێت، شۆفێر به‌رپرسیاریه‌تی یه‌كه‌می ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، چونكه سوار ڕه‌و جه‌سته‌یه‌كی بێ گیانه، ئه‌وه شۆفێره ئاراسته‌ی ئه‌كات و كاره‌ساتی پێ ئه‌قه‌ومێنێ.
گه‌رچی نابێت فاكته‌ره‌كانی تری رووداوی هاتوچۆ نا دیده بگرین، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ویستی شۆفێر ئه‌بنه مایه‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی رووداوی نه‌خوازراو، به‌رپرسیاریه‌تی شۆفێر له‌هه‌مبه‌ر رووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌وه‌دا خۆی ئه‌بینێته‌وه كه شۆفێر چه‌ندین هه‌ڵه ئه‌كات له‌كاتی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی لێخوڕیندا (Driving process) كه هه‌ندێك له‌و هه‌ڵانه هه‌ڵه‌ی كوشنده‌كان، كه‌له‌م نووسینه‌دا به‌پێویستی ئه‌زانم(3) سێ له‌و هه‌وڵانه بخه‌مه ڕوو تا شۆفێر له‌كاتی شۆفێریدا خۆی به‌دوور بگرێ لێیان‌و هاوڕێی پۆلیسی هاتوچۆبێت له پێناو خزمه‌تكردن به‌سه‌لامه‌تی هاتوچۆ.
* یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵه‌ی توانا‌و لێهاتویی شۆفێره بۆ ئاستی لێوه‌شاوه‌یی خۆی له لێخوڕین و شۆفێریدا، ئه‌مه‌ش سه‌ر ئه‌كێشێ بۆ سه‌ركێشیكردن و له‌خۆبایی بوون له‌كاتی لێخوڕیندا و ئه‌نجامدانی مانۆڕه‌كان به‌هه‌ڵه‌شه‌یی و سه‌ركه‌شانه، زۆربه‌ی ئه‌و شۆفێرانه‌ی ئه‌م جۆره سه‌رپێچییه ئه‌كه‌ن كه‌سانی گه‌نج و هه‌رزه‌كارن، هه‌وڵی خۆ نمایشكردن و ئوتومبیله كه‌شخه‌كانیان ئه‌ده‌ن، چونكه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیانه له ده‌وروبه‌رو كۆمه‌ڵگه‌كه‌یاندا، ئه‌مانه كاتێك دوور ئه‌كه‌ونه‌وه له‌م جۆره سه‌رپێچییه كه‌تووشی رووداوێك ئه‌بن كه‌قوربانی ئه‌خه‌نه‌وه یا خۆیان كه‌م ئه‌ندام ئه‌كه‌ن.
یه‌كێكی تر له هه‌ڵه كوشنده‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵه‌ی شۆفێره بۆ بارودۆخی رێگاوبانه‌كان. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری رووداوه‌كان له‌م جۆره‌ن. ئه‌م هه‌ڵه‌یه خۆی ئه‌بینێته‌وه له‌ئه‌نجامدانی مانۆڕه‌كانی لێخوڕین بێ گوێدانه یاسا‌و رێنماییه‌كانی هاتوچۆ، وه‌حۆدانه ده‌ست قه‌ده‌ر و خۆخستنه مه‌ترسییه‌وه له‌كاتی مانۆڕی تێپه‌ڕاندن، یاخود پێچكردنه‌وه له شوێنێكی مه‌ترسیدار بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌سازی بۆ پێچكردنه‌وه كردبێت به‌داگیرساندنی ئاماژه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌و ئاماژه‌ی لادان.
هه‌روه‌ها له‌م جۆره هه‌ڵه‌یه له‌وه‌یا ده‌رئه‌كه‌وێت كاتێ شۆفێر به‌ره‌و شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له‌شه‌قامێكی لاوه‌كییه‌وه ئه‌ڕوات، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێت كه‌پێشڕه‌وی هاتوچۆ (اسبقیه المرور) بۆ ئه‌و نییه، به‌ڵك و له‌و شوێنه‌یا پابه‌ندبوونی ره‌های هه‌یه.
ئه‌مه‌ش به روونی له یاسای هاتوچۆی( ژ86 ی ساڵی 2004 له‌به‌شی (17) ) به‌ڕوونی باسكراوه.
* هه‌ڵه‌یه‌كی تری مه‌ترسیدار كه‌شۆفێر ئه‌نجامی ئه‌دات له‌كاتی لێخوڕیندا وه ئه‌بێته هۆی رووداوی دڵته‌زێن، وه‌ستانی له‌ناكاوه ( وقوف المفاجئ) جا چ به‌هۆی گرفته‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه بێت یاخود به‌هۆی گرفتی میكانیكی له ئوتومبیله‌كه‌یدا بێت.
شۆفێر پێویسته به‌رده‌وام له‌كاتی لێخوڕیندا بیری چڕ بكاته‌وه له‌سه‌ر لێخوڕینه‌كه‌ی و به‌هیچ جۆرێ بیری په‌رش نه‌كات به‌خه‌یاڵكردن و خۆ سه‌رقاڵكردن به‌قسه‌كردن و به‌كارهێنانی مۆبایل یا ده‌ستكاریكردنی رادیۆ‌و تۆماركه‌ر (مسجل) ی ئوتومبیله‌كه‌ی یا خواردن و خواردنه‌وه له‌ناو ئوتومبیله‌كه له‌كاتی شۆفێریدا.
چونكه له‌م كاتانه‌دا ئاگای له پێش خۆی نامێنێت و ره‌نگه له‌ناكاو به‌ر ئوتومبیلی پێش خۆی بكه‌وێت، یاخود له‌ناكاو ئاگاداربێته‌وه كه پیاده‌یه‌ك له پێشی خه‌ریكی په‌ڕینه‌وه‌یه، ئه‌گونجێ له‌ناكاو به‌ربه‌ستێك بێته پێشی و واپێویست بكات بوه‌ستێت، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئوتومبیلی دوای خۆی خۆی به ئوتومبیله‌كه‌ی ئه‌ودا بكێشێت.
* هه‌ڵه‌یه‌كی تر كه‌خۆی له‌هه‌ڵه‌ی پێشوودا ئه‌بینێته‌وه كاتێك شۆفێر به‌ربه‌ستێك (گاسه) دێته به‌رده‌می بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئوتومبیله‌كانی دوای خۆی له‌ناكاو ئه‌وه‌ستێ.
یاخود ئه‌و كاتانه‌ی ئوتومبیله‌كه‌ی تووشی گرفتێكی میكانیكی ئه‌بێت یاخود یه‌كێك له تایه‌كانی په‌نچه‌ر ئه‌بێت له‌ناكاو ئوتومبیله‌كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه را ئه‌وه‌ستێنێ. بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌وه بدات كه ره‌نگه ئوتومبیلی دوای خۆی تووشی پێكداكێشان بێت، بۆ حاڵه‌تی پێشوو پێویسته له‌سه‌ر شۆفێر سوود له گوڕی جوڵه‌ی ئوتومبیله‌كه‌ی وه‌ربگرێ دوای داگیرساندنی ئاماژه‌ی وریاكردنه‌وه ( مه‌به‌ست له گڵۆپی چوارییه) وه ئوتومبیله‌كه به‌ره‌و شانی رێگاكه ئاراسته بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌و وه‌ستانی له‌ناكاو رووداوی كاره‌سات ئامێزی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه.
زیاتر بخوێنەرەوە
1
باههرێمیش لهپاكراگرتنی ژینگه‌ی جیهانی ڕۆڵی هه‌بێت
عه‌بدولكه‌ریم ئیسماعیل
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
3
ژیری و شۆفێری
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
4
بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو سەرقاڵ بوونی شۆفێر و ڕووداوەکانی هاتوچۆ
هەڤاڵ محمد ئەمین
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی
به‌ختیار محمد عبدلله
6
رۆڵ و كاریگه‌ری و مانای هێماكانی هاتوچۆ
به‌ختیار محمد عبدلله
7
لە دەروازەی پایتەختی ڕۆشنبیریدا، چ باسە!!!
به‌ختیار محمد عبدلله
8
چارەسەرکردنی تابلۆی ئوتومبیلی دەرەوەی هەرێم
بــــاقی سابـــیر
9
سەرنجێک لەسەر بڕیاری سنووردارکردنی بڕی بەنزین بۆ ئوتومبیلە حکومییەکان
به‌ختیار محمد عبدلله
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر
به‌ختیار محمد عبدلله
11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان
دلێر عبدالرحمن یحیی
12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)
دلێر عبدالرحمن یحیی
13
كاریگەری خێرایی ئۆتۆمبێل سەبارەت بە ئاستی زیانی جەستەیی بۆ (پیادەكان)
به‌ختیار محمد عبدلله
14
وەستانی ئوتومبیل لەنێوان ڕێگەپێدان و قەدەغەکردن لە یاسای هاتوچۆدا
عبداللە عمر قاسم
15
لەنێوان ڕەنگی سوور و سەوزی ترافیک لایت دەبێت شۆفێران زیاتر ووریابن
به‌ختیار محمد عبدلله
16
منداڵ لەناو مەترسییەکانی شۆفێریدا
بەهمەن عبداللە مجید
17
دانە شوشەیی یەكان و كاریگەری لەسەر هێڵە كێشراوەكانی هاتوچۆ لەسەر شەقامەكان چۆنیەتی كاركردن و تایبەتمەندی یەكانی
دلێر عبدالرحمن یحیی
18
نوسینی ڕاپۆرتی دۆکیومینتاری پیشەیی پۆلیسی
ئەمین صاڵح محمد
19
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ
ئەمین صاڵح محمد
20
هۆیەكانی گواستنەوەو دەرئەنجامەكانی
بەهمەن عبداللە مجید
نوێترین هەواڵ
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە فرۆشتنی تایەی کۆن بە زیادکردنی ئاشکرا
رونکردنەوەیەک لە بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە داشکاندنی ٢٠٪ ی سزاکان
سەردانی کردنی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی پەیوەندی کردەوە بە کارەکەیەوە
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
×
گۆڕینی زمان
کوردی
العربیة
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
بیروڕا
منداڵان
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
ئەرشیف
© 2024 Sulaymaniyah Traffic, Developed By
Kurdsoft