به‌ختیار محمد عبدلله‌

2013-10-11     3652
ئامارە ترسناکەکانی مردنی مندالان و برینداربوونیان لەکاتی رووداوەکانی هاتوچۆ، بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرە لە گرنگی پێویستی فەراهەمکردنی سستمی پارێزگاریکردن لە منداڵان، لەهەر ملیۆن کەسێک لە ئامارەکان دەریان خستووە کە (١٢) منداڵ لە سوید و (١٧) لەبەحرەین و (٢٠) لەنەرویج و (٢٧) لەدانیمارک و (٣٢) لەفەڕەنسا و (٤٠) لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە رووداوەکانی هاتوچۆ دەمرن.. ( بێگومان لە هەرێمی کوردستان رۆژانە بەبەرچاوی هەموو لایەکمان، کەمتەرخەمی شۆفێران دەبینین، لە سەرخستنی منداڵ لە ( سندوقی ئوتومبیل و لەپشتی پیکاب و لۆری و ماتۆڕ...هتد) ئومێدەوارم هاتووچۆ زیاترین کاری یاسایی وەربگرێت بەرامبەر بە شۆفێری سەرپێچیکار و کەمتەرخەم.
هەرچەندە مەترسی گەورە بەرەو ڕووی ئەو مناڵانە دەبێتەوە کە بەپێ دەڕۆن، بەڵام سێ بەشی رووداوەکانی هاتووچۆ کە منداڵ تێیدا لەناو ئوتومبیلەکان دەبێت.
توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە، یان گۆشەی تایبەت بە دانیشتنی منداڵ لەناو ئوتومبیل دا  (Baby Set)، رێژەی (٧١%) ی مردن کەم دەکاتەوە، سەبارەت بە کۆرپەکان (٥٤%) بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان لەنێوان (١-٤) ساڵانە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش لەنێوان (٨٠٥٤) لەمنداڵان، کەتەمەنیان لە (١٥) ساڵ کەمترە لەو سەرنشینانە بوون کەلە ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەساڵی (٢٠٠١)دا مردن، کەتێیدا (٥٥%) ئەو مناڵانە بوون کەنەبەسترابوونەوە لەناو ئوتومبیلەکانیان بەهەر ئامڕازێکی بێوەیی، سەبارەت بە پابەندبوونی شۆفێران بە جێگیرکردنی منداڵ لەناو ئۆتۆمبێلدا لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی دەگۆڕێت، وەک لە ئەمریکا و ژاپۆن، کەتێیاندا پێوەرەکانی بێوەیی منداڵ لەئوتومبیلدا یەکسانەو لەژاپۆن لەساڵی ٢٠٠٠ سستمێکی داڕشتووە وە جێبەجێی دەکات، بەپابەندکردنی شۆفێران بەبەکارهێنانی کورسی تایبەتی منداڵان لەناو ئوتومبیلدا، هەروەها لە چەند وڵاتیکی ئەوروپاش بۆ ئەو منداڵانەی کەتەمەنیان لەخوار شەش ساڵانەوەیە، سیستمی جێگیرکردنی منداڵ لەناو ئوتومبیلدا هەیە، لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەم یاسایە جێبەجێ دەکرێت.
لەسەرەتای ساڵەکانی هەشتاکان وە بەتایبەتی لەساڵی (١٩٨٥)ەوە، زۆر لە وڵاتە ئەوروپییەکان ئەم کارەیان بە وردی ڕەچاو و جێبەجێ دەکەن، بەداخەوە تاکو ئێستا لەعێراق و هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک شۆفێر پابەند نەکراوە بە ڕەچاوکردنی باری بێوەیی بۆ منداڵان لەناو ئوتومبیلدا.!

سەرچاوە: کتێبی ( بۆسەکانی مەترسی و رووداوەکانی هاتوچۆ)
نووسەر: رائیدی هاتوچۆ ( بەختیار محمد عبداللە)
1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
19
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

20
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft