به‌ختیار محمد عبدلله‌

2013-10-11     4348
شاره‌ مۆدێرنه‌كانی ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێ‌ كێشه‌ی سه‌ره‌كی ده‌بنه‌وه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ كێشه‌ی ته‌نگژه‌ی هاتوچۆیه‌، ئه‌گه‌ر شاری سلێمانی به‌ نموونه‌ وه‌ربگرین ده‌بینین شه‌قامه‌كانی به‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئوتومبیلی جۆراوجۆر قه‌رباڵغ‌و جه‌نجاڵ بووه‌ به‌هۆی هه‌ندێك هۆكاره‌وه‌ له‌وانه‌:
زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌ سه‌نته‌ری شاردا كار ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ندێك له‌ شه‌قامه‌كانی به‌به‌رته‌سكی ماونه‌ته‌وه‌.
كه‌می پاركه‌كانی ناوشارو پارككردنی ئوتومبیل له‌كه‌نار شه‌قامه‌كان كه‌ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی جه‌نجاڵی شه‌قامه‌كان.
خه‌ڵكی هۆكاری گواستنه‌وه‌ی گشتی به‌كارناهێنن وه‌ك پێویست، له‌به‌رئه‌وه‌ی گونجاو و له‌بارنییه‌ بۆیان یاخود كرێكه‌ی گرانه‌ یان به‌ئاسانی ده‌ست ناكه‌ون.
خه‌ڵكی زۆرتر خاوه‌ن ئوتومبیلن وه‌ ئوتومبیلی تایبه‌تی خۆیان به‌كارده‌هێنن.
وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی په‌ستانه‌كه‌ زیاتر ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ جێگیری ئوتومبیله‌كان له‌یه‌كتربڕو ترافیكه‌كاندا ده‌بێته‌ هۆی پیسبوونی هه‌وا به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌هۆی دووكه‌ڵا گازی ژه‌هراوی كه‌ له‌ ئه‌كزۆزی ئوتومبیله‌كانه‌وه‌ فڕێ ده‌درێت.
هه‌وڵی چاره‌سه‌ری جۆراوجۆر بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ دانراوه‌ له‌وانه‌:-
به‌كارهێنانی شه‌قامی بازنه‌یی وه‌ شه‌قامه‌ لاوه‌كییه‌كان، ئه‌م رێگاوبانانه‌ ونبوون له‌به‌ر زۆری بیناكردن.
پارككردن‌و سواربوون، ئوتومبیله‌كه‌ت راده‌گریت له‌ پاركێكدا پاشان سواری پاص یان ته‌كسی ده‌بیت بۆ سه‌نته‌ری شار.
* شه‌قامی یه‌ك ئاراسته‌، بۆ خێراكردنی گوزه‌ركردنی ئوتومبیله‌كان.
* دروستكردنی پاركی چه‌ند قاتی بۆ ئوتومبیل.
* قه‌ده‌غه‌كردنی ئوتومبیل له‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ وه‌ بۆ سه‌نته‌ری شار بۆ ته‌رخانكردنی بۆ پیاده‌كان.
* لێپێچینه‌وه‌ی شۆفێر كاتێك كه‌ داخڵ به‌سه‌نته‌ری شار ده‌بێت.

چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی بۆ ته‌نگژه‌ی هاتوچۆ  پێویستی به‌ ووشیاری و قایل بوونی خه‌ڵكی هه‌یه‌ كه‌ بتوانن زیاتر هۆكاری گواستنه‌وه‌ی گشتی به‌كاربهێنن، جه‌نجاڵی هاتوچۆ كێشه‌یه‌كه‌ له‌ شه‌و و رۆژێكدا چاره‌سه‌ر ناكرێت به‌ڵك ‌و ئه‌وه‌نده‌ ده‌توانین له‌ ئێستادا كه‌ تێبینی و سه‌رنجه‌كانمان بخه‌ینه‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه‌ به‌هیوای ئه‌وه‌ی هانده‌رێك بێت بۆ چاره‌سه‌ركردن، هه‌تا شاره‌كه‌مان ببێته‌ شوێنێكی خۆش‌و بتوانین تیایدا بژین.

رائیدی هاتوچۆ
بەختیار محمد عبداللە
1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
19
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

20
© 2022 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft