مه‌ریوان محمد امین

2013-10-11     5931

ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر قسه‌یه‌كی وا بڵاوبووه‌ كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ ووڵاته‌ دراوسێكانمان – ڕاستر ، له‌ یه‌كێك له‌و ووڵاتانه‌ی كه‌ كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه‌ - پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ ڕه‌نگی گڵۆپه‌كانی هاتوچۆ – Traffic Light- بگۆڕن و به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌ نه‌ی هێڵن !؟
تۆ بڵی ی له‌و ووڵاته‌ ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی ترافیك لایت مه‌ترسی بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هاوڵاتیانیان هه‌بێت !؟
ئه‌ی ئه‌بێ‌ له‌و ووڵاته‌دا ڕه‌وشی هاتوچۆ به‌ جۆرێك خراپ بووبێت كه‌ به‌گۆڕینی ئه‌و ڕه‌نگانه‌ وه‌زعه‌كه‌ باشتر بێت و له‌و قه‌یرانه‌ ڕزگاریان بێت !؟
ئه‌ی تۆ بڵێ‌ ی ئه‌و شێوه‌ گڵۆپانه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی تیا بێت و سه‌ره‌ ڕای ڕێك كه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ریان ، ئه‌وان هه‌ستیان پێكردبێت و ئه‌وان بیانه‌وێ‌ ڕاستی بكه‌نه‌وه‌ !؟
بێگومان له‌به‌ر هیچ له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ نا !! به‌ڵكو ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌نگی گڵۆپه‌كانی ترافیك لایت هاو ڕه‌نگن له‌گه‌ڵ ڕه‌نگه‌كانی ئاڵای پیرۆزی كوردستان !؟ وه‌ هه‌روه‌ها ده‌قاوده‌ق به‌هه‌مان شێوه‌ ڕیز كراون ..
ئه‌رێ‌  به‌ ڕای ئێوه‌ گوناهی ترفیك لایت چیه‌ كه‌ ئاڵای كوردستان له‌سه‌ره‌وه‌ ڕه‌نگی سورو له‌ناوه‌ڕاست خۆرێكی زه‌ردو له‌به‌شی خواره‌وه‌ ڕه‌نگی سه‌وز دانراوه‌ به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ی ترافیك لایت كه‌ گڵۆپی سور له‌سه‌ره‌وه‌و گڵۆپی زه‌رد له‌ ناوه‌ڕسته‌وه‌و گڵۆپی سه‌وز له‌ خواره‌وه‌ ڕیز كراوه‌ !!؟؟
ئه‌رێ‌ گه‌لۆ .... ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌بن ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كانی گڵۆپی ترافیك لایت له‌ ڕه‌نگه‌كانی ئاڵای ئێمه‌ ئه‌چێ‌ ، بیانه‌وێ‌ بیگۆڕن !! بۆ ئه‌بێ‌ ئێمه‌ی كورد {ئاڵا}كه‌مان خۆش نه‌وێ‌ و ڕێزی نه‌گرین !!!!!؟؟؟
سه‌ره‌ ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ی كورد نابێ‌ باوه‌ڕمان به‌ ڕه‌گه‌ز په‌رستی هه‌بێت و ته‌نها خۆمان لا باش و كه‌سانی ترو ڕه‌مزه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كانیان بسڕینه‌وه‌،چونكه‌ پێش هه‌موو كه‌س ئێمه‌ی كورد قوربانی ئه‌و جۆره‌ بیركردنه‌وانه‌ین .
 به‌ڵام خۆ ئه‌كرێ‌ له‌ ڕۆژی {ئاڵا}دا له‌ {17/12/2012}په‌یمان نوێ‌ بكه‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و خوای  خۆماندا كه‌ ووڵات و ئاڵاكه‌مان خۆش بوێت !!! خۆ ئه‌گه‌ر هیچشمان بۆ نه‌كرێ‌ له‌م یاده‌یا ئه‌توانین له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی كوردستان یان ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ر ماڵێك ئاڵایه‌كی كوردستان به‌رزبكه‌ینه‌وه‌و به‌ شانازیه‌وه‌ لێ‌ ی بڕوانین .. وه‌ سه‌ری ڕێزی بۆ دابنه‌وێنین بڵێین ئۆخه‌ی ئێمه‌ش ئاڵامان هه‌یه‌و ئه‌وه‌تا ئه‌شه‌كێته‌وه‌ !!
له‌م كڵاو ڕۆژنه‌یه‌شه‌وه‌ ئه‌كرێ‌ داوا له‌ شۆفێرانی كوردستان بكه‌ین و بڵێین : توخوا با له‌مه‌ودوا له‌به‌ر خاتری ڕه‌نگه‌كانی ئاڵای كوردستان ، ڕێز له‌ ڕه‌نگ و گڵۆپه‌كانی ترافیك لایت بگرین و سه‌رپێچی له‌ یاساو ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ نه‌كه‌ین ... !!؟؟

نەقیبی هاتوچۆ
مەریوان محمد امین
1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
19
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

20
© 2022 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft