مه‌ریوان محمد امین

2013-10-11     4688
بریتییە لەو بۆشاییەی کە پێویستە ئوتومبیلەکان لەنێوان خۆیاندا جێی بهێڵن لەکاتی ریز بەستن یاخود لەکاتی رەوتی ئاسایی ڕێو ڕۆیشتنیاندا.

ڕیزبەستنی چەند ئوتومبیلێک و نەهێشتنەوەی ئەو ماوەیە ئەگەری رووداوی هاتوچۆ زیاد ئەکات، بەتایبەت لەکاتێکدا کە ئوتومبیلی پێشەوە لەبەر حاڵەتێکی ناچاری لەناکاو خێراییەکەی بەڕادەیەکی زۆر دائەبەزێنێ، یاخود لەناکاو لەشوێنی خۆی ئەوەستێ، لەم کاتەدا پێکدادانی ئوتومبیلەکان یەک بەدوای یەکدا ئەبێتە ئەگەرێکی حەتمی و ئەگەر لەناو شارەکاندا بێت زیانی ماڵی زۆری بەدواوە ئەبێت سەرەڕای ئاگاری زیانی گیانی.
بەڵام ئەگەر هاتوو حاڵەتەکە لەدەرەوەی شار ڕوویدا، ئەگەری زیانی گیانی بۆ( %٩٠) بەرز ئەبێتەوە، بەهۆی بەرزی ئاستی خێرایی ئوتومبیلەکان لەسەر ڕێگاوبانەکانی دەرەوە کە ئەگاتە (١٠٠کلم/کاتژمێر).
یەکێکی تر لە مەترسییەکانی ریزبەستن و نەهێشتنەوەی ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئوتومبیلەکاندا ئەوەیە کە دەرفەتێک بۆ ئوتومبیلەکانی دوای خۆیان ناهێڵنەوە ئەگەر ویستیان تێپەڕاندن( اڵاجتیاز) ئەنجام بدەن، ئەمەش بەپێی سیستمی هاتوچۆیەکی سەلامەتخوازانە قەدەغەیەو پێویستە شۆفێران بەتایبەت بارهەڵگرەکان لە ڕێگاوبانەکانی نێوان شارەکان لەنێوان خۆیان ئوتومبیلەکانی پێش خۆیاندا ماوەیەکی دیاریکراو بهێڵنەوە، بەجۆرێک کە پێشبینی هەر حاڵەتێکی لەناکاو و کتوپڕ بکات، وە ئامادەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی ئوتومبیلەکەیی و وەستانەوەی لەکاتی پێویستدا بێ ئەوەی مەترسی لەسەر خۆیی و پێش خۆی دروست بکات.

ئەو ماوەیەی کە پێویستە بهێڵرێتەوە وا دانراوە کە (٢) چرکەبێت بۆ ئوتومبیلی تایبەت و زیاتر لەوە بۆ ئوتومبیلە بارهەڵگرەکان یاخود ئەو سوارڕەوانەی توانای ئیستۆپ گرتنیان لاوازە، بۆ دڵنیابوونەوە لە ماوەی سەلامەتی ( مدی اڵامان) پێویستە لەناو شارەکاندا بەجۆرێک لێ بخوڕی کە ئوتومبیلی پێش خۆت بەباشی ببینی و دیمەنەکە لەپێش چاوت ئاسایی ببینرێ تەنانەت جامی پێشەوەی ئوتومبیلەکەی خۆت وەکو شاشەیەکی تەلەفزیۆن تەواوی ئوتومبیلەکەی پێش خۆتی تیا ببینی.
وە بەردەوام وریای ئەوە بیت کەلەمەبەستی شۆفێری پێش خۆت تێبگەی کە ئایا بەنیازی پێچکردنەوەیە یاخود بەنیازە بوەستێ، ئەمەش لە ڕێگەی ئاماژەکانی ئاگادارکردنەوە هەروەک چۆن پێویستە تۆش بۆ ئوتومبیلی دوای خۆت ئاماژە بدەی کە مەبەستتە لە داهاتوودا چ مانۆڕێک ئەنجام بدەیت( وەستان یاخود پێچکردنەوە...هتد)

 نەقیبی هاتوچۆ
مەریوان محمد امین
1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
19
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

20
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft