هــێـمن صــاڵح عــزیـز

2013-10-11     4255
جێگای وه‌ بیر هێنانه‌وه‌یه‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌كی ئیمزا كرد بۆ سنور دار كردنی ئیش پێكردنی منداڵ و پارێزگاری كردن له‌ مافه‌كانی منداڵ ، هه‌رێمی كوردستانیش پاڵپشتی خۆی بۆ ئه‌م ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌ ڕاگه‌یاندووه‌ له‌ پێناو پاراستن و سه‌لامه‌تی جه‌سته‌ی منداڵان .به‌پێ‌ پێوه‌ره‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان هه‌ر منداڵێك ته‌مه‌نی له‌ خوار (15) ساڵانه‌وه‌ بێت نابێت بخرێته‌ كاركردنه‌وه‌ ، كاتێك منداڵێك ده‌خرێته‌ به‌ر كاركردن ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ زیان به‌ جه‌سته‌و ڕوحی ئه‌و منداڵه‌ توشی لادان ئه‌بێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی خۆشی دا بێت . كه‌ ده‌ڵێین لادان ته‌نها مه‌به‌ستمان لادانی ئه‌خلاقی نی یه‌ به‌ڵكو لادانه‌كان جۆری زۆره‌ ، لادان له‌ یاساكان وێنه‌ی ئه‌م منداڵه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌و منداڵانه‌ی كاری پێ ده‌كرێت وه‌ك شاگردی فیتره‌، بچوكترین شۆفێره‌ له‌ ژیانی كاركردنم بینیبێتم ، به‌هۆی كار پێكردنی به‌ بێ‌ بوونی ته‌مه‌نی یاسایی وه‌ به‌ بێبونی مۆڵه‌تی شۆفێری شۆفێری ده‌كات، ته‌رایی  به‌و ئوتۆمبیلانه‌ ئه‌دات كه‌ له‌ ڕووی ته‌كنیكه‌وه‌ گرفتیان هه‌یه‌ .ته‌مه‌نی ئه‌م منداڵه‌ ته‌نها ( 12) ساڵه‌ به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه‌ یاساكانی هاتوچۆی شكاندوه‌ .
به‌و ئومێده‌ی له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن له‌ منداڵه‌كانمان ڕێز له‌ یاساكانی هاتوچۆش بگیرێت هیچ كات خاوه‌نی ئوتۆمبێل ڕازی نه‌بێت به‌ به‌كارهێنانی ئوتۆمبێله‌كه‌ی له‌ لایه‌ن كه‌سێك كه‌ شیاوی شۆفێری كردن نی یه‌ ...
لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستمانه‌ كه‌ خێزانی كوردی ئاگاداری مناڵه‌كانیان بن .كاتی به‌هه‌ر هۆیه‌ك ئه‌خرێته‌ ژێر كاره‌وه‌ . جگه‌ له‌ قه‌ده‌غه‌بوونی كاركردن ...ڕۆڵی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و ڕێكخراوه‌كانی منداڵان زیاتر  ئه‌بێت بۆ فه‌راهه‌م كردنی كه‌شێكی ته‌ندروست و له‌ بار بۆ منداڵه‌كانمان بڕه‌خسێنێت .
هێنده‌ش گه‌ره‌كمانه‌ ...نه‌وه‌تراوه‌ گه‌وره‌كان . تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ دڵ ڕه‌ق و بێده‌ربه‌ست بن تا كارێكی  نایاسایی به‌ مێر مندالًَێكی بكرێت كه‌ خۆی نازانێ‌ ... به‌ڵكه‌ خاوه‌ن كاره‌كه‌ی ( فیته‌ره‌كه‌ ) ئاسان كاری بۆ لادانی ئه‌م مندالًَه‌ ئه‌كات .

نه‌قیبی هاتوچۆ
هــێـمن صــاڵح عــزیـز

1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
19
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

20
© 2022 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft